ئالودەبونی منداڵ بە یارییە ئەلیكترۆنییەكان مەترسیدارە
  2019-04-21       1458       

بەپێی ئەنجامی سەرەتایی لێكۆڵینەوەیەكی فراوان دەركەوتوە ئەو منداڵانەی ماوەیەكی زۆر لەبەردەم شاشە ئەلیكترۆنیەكان بەسەردەبەن و ئالودە بون بۆ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان گۆڕانكاریی لەمێشك یان رودەدات.


ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: پەیمانگای نیشتمانی ئەمریكی بۆ تەندروستی لێكۆڵینەوەیەكی كردوە لەسەر مێشكی 4500 منداڵ كەتەمەنیان لەنێوان 9 و 10 ساڵ بوە بەمەبەستی زانینی كاریگەری یارییە ئەلیكترۆنیەكان و ئەو ماوەیەی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەسەری دەبەن، لەسەر گەشەكردنیان.


بەپێی ئەنجامی سەرەتایی لێكۆڵینەوەكە دەركەوتووە مێشكی ئەو منداڵانەی ئالوودەی بەكارهێنانی ئامێری ئەلیكترۆنی بوون رۆژانە بۆماوەی زیاتر لە 7 كاتژمێر ئاراستەیەكی جیاواز نیشان دەدات و توێژاڵی دەرەكی مێشكیان تەنكترە كە ئەو توێژاڵە دەرەكیە زانیاری هەستەكان بۆ مێشك دەگوازێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×