لە پەرلەمانی عێراق ئاڵۆزی لەنێوان یوسرا رەجەب و پەرلەمانتارانی پارتیدا دروستبو
  2020-09-27       1737       

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا دەمەقاڵێ لەنێوان یوسرا رەجەپ، پەرلەمانتاری تەڤگەری ئازادی و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا دروست، ئەوەش بەهۆی قسەكردنی ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی ناڕەزایەتی ئەمڕۆی بەشێك لە مامۆستایان لە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانی یوسرا رەجەب، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەهۆکاری داكۆكیكردنی سه‌رسه‌ختانه‌ی یوسرا ره‌جه‌ب له‌ مافی موچه‌خۆران و مامۆستایانی ناڕازی ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ك له‌نێوان خۆی و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق دروست بو."

ئەوەشی خستۆتەڕو"کەمێک بەر لە ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی گەیاندنی دەنگ و داوای مامۆستایانی ناڕازی کە ئەمڕۆ لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، یوسرا ڕەجەب لە نێوهۆڵی پەرلەمان دەنگی مامۆستایانی ناڕازی گەیاند و لەبەرامبەردا پەرلەمانتارانی پارتی بەتوندی دژی وەستانەوەو ئاڵۆزی لە نێو هۆڵی پەرلەمان دروست بو."

وتوشیەتی"بەڵام پەرلەمانتار یوسرا رەجەب سوربو لەسەر گەیاندنی داواکاری مامۆستایانی ناڕازی و توانی داواکارییەکانیان لەنێوهۆڵی پەرلەمان باس بکات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×