لەسلێمانی 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-09-30       381       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دەشڵێت: ژمارەی ئەو توشبوانەی پێویستیان بە نەخۆشخانەیە لەهەڵکشاندایە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە كەمێك لەمەوبەر لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ، 40 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە ئەمڕۆ، 29 توشبوی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو 10 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 194 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

د. یاد نەقشبەندی وتویەتی"داواکارم لە هاوڵاتیانی خۆشەویست زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن، چونکە لە ئێستادا ژمارەی ئەو توشبوانەی پێویستیان بە نەخۆشخانەیە لە هەڵکشاندایە."

هەر بەگوێرەی ئامارەكە تا ئێستا كۆی گشتی ئەوانەی پلازمایان بەخشیوە لەدوای چاكبونەوەیان لە نەخۆشییەكە، گەیشتۆتە 983 بەخشەر.

 


داواکارم لە هاووڵاتیانی خۆشەویست زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن، چونکە لە ئێستادا ژمارەی ئەو تووشبوانەی پێویستیان بە نەخۆشخانەیە لە هەڵکشاندایە.

Posted by ‎Dr.Yad Naqshbandy د.یاد نەقشبەندی‎ on Wednesday, September 30, 2020
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×