دەرمانێکی تازەی دژی کۆڕۆنا بۆ توشبووانی‌ كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت
  2020-10-16       2330       
دەرزی ڕیمدیسیڤیر Remdisivir، دەرمانێکی تازەی دژی کۆڕۆنایە کە لەم دواییە لە وڵاتانی ئەمەریکاو هیندستان و یابان و ئیمارات بەکاردێت، ئەم دەرمانە زیاتر بۆ ئەو کەسانە دائەنرێ کە تووشی هەوکردنی سەختی سیەکان بون و سوود لەدەرمانە سەرەتاییەکانی کۆڕۆنا نابێنن. 

ئەم دەرمانە بۆهەموو نەخۆشێک سوودی نیە بەڵکو تایبەتمەندی خۆی هەیە و پێویستە لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆر و لە نەخۆشخانە بەکاربێت.

هەندێ جار کاریگەری لاوەکی دروست ئەکات وەکو هەستیاری و شۆک و  لەکارخستنی جگەر و سست کردنی گورچیلە و هێڵنج و ڕشانەوە.

ئێستا ئەم دەرمانە لە نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی تایبەت بە کۆڕۆنابەکاردێت.

"تکایە لە کاتی تووشبونت بەکۆڕۆنا زوو سەردانی پزیشک و نەخۆشخانەتایبەتەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو لە کاتی گونجاو".

د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی-تایبەت بە کۆڕۆنا-

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×