(21 کەسایەتی کورد) بەرهەمێکی دیکەی نوێی دکتۆر حوسێن محەمەد عەزیزی نوسەر کەوتە بازاڕەوە
  2020-11-22       3044       

ئا: ئاوێنە

 

ئەم بەرهەمە نوێیە، لە دووتوێی (416) لاپەڕە دایە. گەلێ وێنەی گرنگ و ڕەنگاوڕەنگی تێدا هەیە. شایانی باسە، ئەمە نوێترین بەرهەم و دوا بەرهەمی ئه‌م ساڵی نووسەرە. تا ئێستەش بە گشتیی، (46) بەرهەمى لە بوارە جیاجیاکانی (زمانەوانیی، وێژەیی، ڕۆژنامەوانیی، یاد و بیرەوەریی، ساتیر، مێژوو، جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک، کۆمەڵایەتی، ڕامیاریی و نەتەوەیی)دا بڵاوکردووەتەوە، بە هەمووشی (918. 10) لاپەڕەن نووسیوە.
بەرهەمەکە لە چوار بەش پێکهاتووە.
بەشی یەکەم - پێشەکی، باسێکی سولەیمانیی و سێ وتار لەسەر بنچینەکانی چاکەخوازیی.
بەشی دووەم – چاکەخوزەکان وەک: (حاجی کاک ئەحمەدی شێخ، کەریمی عەلەکە، حاجی عەلی بەگ، عەلی کەمال، دوکتۆر ئەنوەر شێخە، دوکتۆر جەمال ئەحمەد رەشید).
بەشی سێیەم: ڕامیارەکان وەک: (مستەفا پاشای یاموڵکی، قازی موحەممەد، جەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا، حەمەی فەرەج، جەوهەر نامیق، سەعید قەزاز).
بەشی چوارەم: نووسەر و هۆنەران وەک: (عەلادین سەجادی، مەسعوود موحەممەد، جەمال بابان، حەمەی مەلاکەریم، مستەفا ساڵح کەریم، شێرکۆ بێکەس، دوکتۆر فازیل قەفتان، ئاسۆ عومەر سوارە}.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×