فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق
رایگه‌یاند، سزای حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ وه‌زیری پێشوتری رۆشنبیری عێراق ده‌رچوه،
ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی نه‌زاهه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
ئاشكرایكرد كه دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ به ئاماده‌نه‌بونی خۆی سزای حه‌وت ساڵ
زیندانی بۆ وه‌زیری پێشوتری رۆشنبیری عێراق ده‌ركردوه به‌تۆمه‌تی به هه‌ده‌ردانی
سامانی گشتی و زیان گه‌یاندن به دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، سزاكه‌ی وه‌زیری پێشوتری رۆشنبیری
رۆژی 8ی ئه‌م مانگه به پشت به‌ستن به ماده‌ی 340 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌رچوه
كه ماده‌كه ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تاوانباری هه‌ڵهاتو و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
ماڵ‌وموڵكی گوازراوه‌و نه‌گوازراوه‌یدا له‌خۆده‌گرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشوتری رۆشنبیری عێراق
ناوی ئه‌سعه‌د هاشمی-یه‌و سه‌ربه حزبی ئیسلامییه كه ساڵی 2006 بۆته وه‌زیری
رۆشنبیری به‌ڵام له‌ساڵی 2008دا به ئاماده‌نه‌بونی خۆی سزای له‌سێده‌رادانی بۆ
ده‌رچوه به تۆمه‌تی هاندان بۆ كوشتن.