ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، حه‌وت وڵات رایانگه‌یاند كه رۆژی چوارشه‌ممه یه‌كه‌م
رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئێران،
مالیزیا، ئیندۆنیسیا، ئوسترالیا، نیوزله‌ندا فلیپین و یابان رۆژی چوارشه‌ممه
كراوه‌ته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی موسڵمانانی ئه‌مریكای باكور سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ی كرده یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
كۆمه‌ڵه‌ی موسڵمانانی ئه‌مریكا باكور، گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه‌ی
موسڵمانانه له ئه‌مریكای باكور و ساڵی 1963 دامه‌زراوه‌و باره‌گاكه‌ی له شاری
بلیندفیڵدی ویلایه‌تی ئیندیانا-یه.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه وڵاتانی عه‌ره‌بی و
ئیسلامی دیكه چاودێری بینینی مانگ بكه‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی
ره‌مه‌زان.
له‌هه‌رێمی كوردستانیش بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی بینینی
مانگ سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كۆببێته‌وه و چاودێری بینینی مانگ
بكه‌ن، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن.