وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سزای به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌ك
و دو كه‌سی عێراقیدا سه‌پاند كه تۆمه‌تباری كردون به بردنی چه‌ك به به‌های
ملیۆنان دۆلار بۆ ئه‌و گروپه چه‌كداره عێراقیانه‌ی كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی
ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند،
كۆمپانیای "سه‌رچاوه‌ی سامانه‌كانی باشور" به‌شێوه‌یه‌كی
نهێنی ئاسانكاریی كردوه تا سوپای پاسدارانی ئێرانی ده‌ستی بگاته سیستمی دارایی
عێراق له‌پێناو خۆدزینه‌وه‌ی له‌سزاكان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه به‌شداربون
له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس كه یه‌كێكه له‌فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی
شه‌عبی و به‌پێی به‌یاننامه‌كه راوێژكارێكی عێراقیی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی
فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانه.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه كۆمپانیای
ناوبراو وه‌ك روكارێك كاری كردوه بۆ بردنی چه‌ك به به‌های ملیۆنان دۆلار بۆ ئه‌و
گروپه چه‌كداره عێراقیانه‌ی كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن
و هه‌روه‌ها ملیۆنان دۆلاری به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سوپای
پاسداران و ئه‌و گروپانه له‌عێراق گواستۆته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه سزاكان دو كه‌سی عێراقی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه
كه یه‌كێكیان مه‌كی كازم ئه‌سه‌دی-یه‌و كه وه‌ك نێوه‌دگیرێك له‌ڕێگه‌ی
كۆمپانیاكه‌وه ئاسانكاریی كردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی باره‌كانی سوپای پاسداران و هه‌روه‌ها
پێشكه‌شكردنی پشتیوانی دارایی و ته‌كنه‌لۆژی به سوپاكه.
كه‌سه عێراقییه‌كه‌ی دیكه كه سزاكان ده‌یگرێته‌وه به‌پێی
به‌یاننامه‌كه، محه‌مه‌د حسین ساڵح حوسنی-یه كه بریكارو نوێنه‌ری باوه‌ڕپێكراوی
كۆمپانیاكه بوه‌و گرێبه‌سته‌كانی چه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیای ناوبراو
ئیمزاكردوه.