ترس لەگۆڕانکاریی‌و تازەگەری.. پڕۆژەی دیواری ڕاگری شەقامی سالم, ئاسیا سێل بەنمونە
  2019-07-06       2098       

زامۆئا داراغا

 


لە سەرەتای مانگی نۆ ئاسیا سێل پێشبڕکێی پڕۆژەی دیواری ڕاگری شەقامی سالمی ڕاگەیان, من یەکێک بووم لە کەسانە کە پڕۆژەم ئامادەکرد و بەژداریم کرد لەژێر ناوی ( ژینگەیەکی تەندروست ) لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە ویستم ئەو کارە ناشرینەی کە پێشتر کرابوونەیهێڵم و هاولاتی ڕزگاریان بێت لەو وێنە ناشرینانە بەلام پرۆژەکە بۆمن دەرنەجوو, وا بیرم دەکردەوە کە ئاسیا سێل شتێکی زۆر ناوازە و جوان دەکات وتم لەوانەیە داهێنان بکات بە پێی ئەوەی وەک گەورەترین کۆمپانیایەکی کۆمینیکەیشن وە بەو توانا گەورەیەی کە هەیەتی هەم وەک زانست و زانیاری هەم وەک پارە بودجە, بەلام ئەوی دەرکەوت وانەبوو وە پڕۆژەی نوێ نەبوو تەنها دووبارەکردنەوەبوو هەمان مادە و هەمان تەکنیک وە هەمان هونەرمەند کە پێشتر کاری کردبوو لەسەر ئەو دیوارە ڕاگرە,
کێشەی زۆربەی خەڵک لە یەک شتدا کۆبووبووە ئەوەیش گۆرینی وێنەی کەسایەتیە بەناوبانگەکانی شار بە هۆتێلی شاری جوان بوو, لێرەدا وەک سۆزێکی دەستە جەمعی دەتوانم تێبگەم بۆ وا توڕەبوون, بەڵام بۆ ئەمە ڕوویدا؟
ئاسیا سێل هات هەمان شتی دووبارە کردەوە لە کارە سونەتیەکە دەرنەجوو هیچی تازەی پێشکەش نەکردین کەسمانی شاگەشکە نەکرد بە شاکارێکی هونەری ناوازە, بەڵکو بە پێجەوانەوە هات هەمان هەڵەی پێش خۆی دووبارە کردەوە فەزای شاری پیسکرد بە بۆیاخێکی کوالیتی نزم دوای یەک ساڵ ڕەنگەکانی دەگۆردرێت و خڕاپ دەبێت, وێنەی هۆتێلێکی بۆ دووبارە کردینەوە کە لە هەموو شوێنێکی شارەوە دیارە, بەلام با لە خۆمان بپرسین؟ ئەو کارەی پێشتر ئەوەندە شاکارێکی هونەری بوو کاریگەری هەبوو بەسەر هاوڵاتی شارەکەوە بووبوو بە بەشێک لە مێژووی شارەکە , بە دڵنیایەوە نەخێر بەلام ئەمەی ئێستا دەکرێت زۆر خراپترە لەوەی پێشووتر بۆیە هاوڵاتی هاتە دەنگ و بەدڵین نەبوو, 
دەبێت هۆکار چی بێت ئێمە ترسمان هەبێت لە گۆرانکاری و تازەگەی چی وامان لێدەکات ئەم جووینەوە سونەتیە وا پیرۆزبێت کەنەتوانین لێی دەربازبیت بە تایبەتی کۆمانیایەکی گەورەی وەک ئاسیا سێل, ئەمە پێوستی بە تێڕامانە بیر کردنەوە هەیە.
لێرەوە دەمەوێت ئەو پڕۆژەیەی خۆم بڵاو بکەمەوە کە وەک بەدیلێک بوو بۆ ئەو دیوار بەندە کە پێشووتر وێنەی کێشرابوو وە کە لەلایەن ئاسیا سێلەوە قبوڵ نەکرا... 

 


ناوی كارەكە:- ژینگەیەكی تەندروست 
زامۆئا داراغا:- 2018/9 
بیرۆكەی كارەكە:- 
لە دڵسۆزی مەوە بۆ شارەكەم و لە پێناو دابین كردنی ژینگەیەكی تەندروست بۆ شاری سلێمانی وهاولاتی شارەكە, بیرۆكەی ( ژینگەیەكی تەندروست ) كارێكی ژینگە پارێزیە كە پێكهاتووە لە پاك كردنەوەی دیوارە ڕاگرەكە لەو وێنە و بۆیاخانەی كە پێشتر لە سەری نەخشاندراوە, واتا كارەكەی من بریتیە لە پاك كردنەوەی دیوارە ڕاگرەكە بە شێوازێك كە بگەڕێتەوە سەر شێوەی یەكەمی دیوارەكە پێش 50 ساڵ دروستكراوە كە ئەویش بەردەی ( نقاریە ) كەیە كە دیوارەكەیان پێدروست كردووە , بە واتایەكی دی دیوارە ڕاگرەكە بگەڕێتەوە سەر دۆخی یەكەمی و سەر لە نوێ جوانی ئەو بەردی ( نقاریە ) دەربكەوێتەوە لە گەڵ بنكەشیەكەی خۆی, بەم شێوەیە ئەو بەردە وەك بەشێك لە پێكهاتەی شارەكە و ناسنامەی بیناساری شاری سلێمانی دەردەكەوێت.


ئامانج لە كارەكە:- 
وەك هەموومان دەزانین كە زۆربەی زۆری دیواری ڕاگرەكانی ناو شار هەمووی بە وێنەی ناشرین و ریكلامی شێواز نزم یان بە كاری هونەری لاواز و كوالیتی خراپ داپۆشراوە , وە ئەم دیاردەیە زۆر زیای كردووە لەم ساڵانەی دوایدا كە وای كردووە ژینگەی شار بەرەو پیسبوون بڕوات كە فەزای ( سپیس ) شار بەوەو فەزایەكی ئاست نزم بڕوات وە نە گونجێت لە گەڵ ئەو شارستانێتیە كە ئێستا هەرێمی كوردستان و ناوجەكە پێیدا دەڕوات, بە واتایەكی تر شار پێوستی بەوەیە كە خۆی بگونجێنێت لە گەل ئەو هەموو تازە گەریە كە ئێستا ڕووی داوە لە بەرەو پێش چونی شارە مۆدێرنەكان كە ئێستا وای لێهاتووە بە شاری زیرەك ناودەبرێت, لە سەر بنەمای ئەم مۆدێرنیەتییە ئێمەش بتوانین شاری سلێمانی بەرەوپێشبیبەین, لە جیاتی دیوارە ڕاگرەكانمان بۆ ریكلام و وێنەی بێ مانا و كوالیتی نزم و زۆر جاریش كاری نەشیاو دروست بكرێت لە سەر ئەم دیوارانە وە بتوانین پارێزگاری لەو دیوارانە بكین كە نەبێت بە هەڵگری هیچ ئایدیەكی سیاسی و مەزهەبەی و تایەفە گەری و كەس پەرستی وەك خۆی بیپارێزین , ڕزگاری بكەین لەو پیسبوونە كە توشی هاتووە كە بووە بە هۆكاری سەرەكی بۆ پیسبونی
 ژینگەی بینینی شار , لێرەدا مەبەستم ئەو دیوارە ڕاگرانەیە كە بە بەردی ( نقاری ) دروست كراون ,

 


مێژوی بەردی نقاری:- 
لە سەرەتای دروست بوونی شاری سلێمانی باڵەخانەكانی شار بە قور دروست دەكرا شار بەرەو گەورەبوون دەجوو هاتن بەردی ( مەڵكەندیان ) بە كارهێنا و بە هاتنی وەستای لێ هاتی بیناسازی لە كوردستانی ئێرانەوە خشتی زەردیان تێكەلاو كرد لە گەڵا بەردی مەڵكەندیدا بۆ دیزاین و بناغەی باڵەخانەكان , هەتا وای لێ هات شار زۆر گەورە بوو و بەردی مەڵكەندی بەشی ئەو هەموو باڵەخانەی نە دەكرد, لە نزیك شارەوە لە دامێنی شاخی پیرەمەگرون كانی بەردی ( نقاریان ) دوزیەوە بە بڕێكی زۆر كە بەشی هەموو پێداوستی شاری دەكرد وە لە نرخا زۆر جیاواز بو لە چاو بەردی مەڵكەندی وە زۆر بەهێزتربوو لە بەردی مەڵكەندی, بەم شێوەیە زۆربەی باڵەخانەكانی شار بە بەردی نقاری دروستكران وە بە هۆی هەرزانی و ئاسانی بە كارهێنانی بەردی نقاری لە بیناسازیدا هەستان بە بەكارهێنانی ئەم بەردە بۆ دیواری ڕاگر ی شاری سلێمانی چونكە شاری سلێمانی لە ڕووی جیۆلۆجبەوە بەرزو نزمی زۆرە بۆ چارەسەركردنی كێشەی داڕمان هەستاون بە دروستكردنی دیواری ڕاگر بۆ ئەو شەقامانەی كە پێوستی پێیە, بۆ نموونە شەقامی سالم دیواری ڕاگری (ماڵی محافز ) كە ئەو كات وا دەناسرا. 
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە بەردی ( نقاری ) چەند پیوەندی بە مێژوی شاری سلێمانیەوەیە, وە ئەو دیوارە ڕاگرانەی كە بە بەردی نقاری كراون زۆر كەمن وە پەیوەندی بە بەشێك لە مێژووی شارەكەو , بە تایبەتی دیواری ڕاگری شەقامی سالم كە ئێستا بووە بە سەنتەری شارەكە وە قەرەباڵغ ترین شەقامە لە شارەكەدا بۆیە پاراستنی ئەم دیوارە ڕاگرە پاراستنی مێژوی شارەكەیە وە گەڕانەوەی بۆ دۆخی جارانی و پاك كردنەوەی لەو ناشرینیەی كە ئێستا هەیەنتی كارێكی گرنگە بە باوەری من .

 


پەیوەندی ژینگە پارێزی و دیواری ڕاگرەكە:- 
لە زۆربەی شارەگەورەكانی دونیا هونەری ( گرافیتی ) قەدەغیە, مەبەست لە هونەری ( گرافیتی ) دیواربەندی ( جداری ) ئەو هونەرەیە كە بە ( بۆیەی پەمپ ) دەكێشرێت لەلایەن هونەرمەندەكانەوە بە شێوەیەكی نایاسای دەكریێت وە زۆربەی كات لە شەوانی درنگدا ئەم كارە ئەنجام دەدەن , وە زۆربەی كات ئەم هونەرە بە هونەری بەرگری دەناسرێت وە هەمووكات دژی دەسەلاتی ئەو وڵاتەیە كاری كردووە , وەك چۆن لە سەردەمی ڕژێمی پێشوی گۆر بە گۆر ڕژێمی بەعسدا شورشگێرەكان بە بۆیەی پەمپ ( دروشم ) دژ بە فاشستی و دیكتاتۆرەكان دەنوسی,وە جۆرێك بوو لە بەرخودان , بەلام ئەوەی ئێستا دەیبینین لە سەر دیوارەكانی شاری سلێمانی جۆرێكە لە پیسبوونی ژینگەی شارەكە, پیسبوونی ژینگەی شار تەنها بە خۆڵا و خاشاك و ئاو هەوا و دوكەڵا پیس نابێت, لە گەڵا پێشكەوتنی شارستانیدا و دروست بوونی كەرەستەی جیاواز ژینگەش بە شێوازی جیاواز پیس دەبێت بۆ نموونە پیسبونی بیستن و هاژەهاژی پۆتۆمبێل و موەلیدەی كارەبا و چەند ئامێرێكی جیاواز, یان دروست بوونی ئەو هەموو پەیكەرە ناشرینەی شار كە بە خراپترین كوالیتی و ناشرینترین فۆرمی هونەری لە هەموو شەقامەكانی شاردا هڵتۆقیووە, هەروەها كێشانی ئەو هەموو وێنە یە كە لە سەر دیوارەكانی شار بە دی دەكرێت بە ڕەنگی ناشرین و زەق و نەشاز وە بە بابەتی نەشیاو و بێ سەلیقەی هونەرمەندەكە و خراپی كوالیتی كەرەسەكان كە بە كاردەهێنرێت لە جێبە جێكردنیدا, وای كردووە بینینمان پیس بكان و حاڵەتی دەرونی خەڵكەكە نا جێگیربكات وە دیدی چاوەكانمان فێری ناشرینی بكات, بە ركەوتەی بەردەوامی ئەم وێنانە ئەو پەیكەرانە لە گەڵا خەڵكی شارەكە و منداڵەكانمان وا دەكات مامەڵمان لە گەڵا شاردا بگۆرێت وە ئەو خۆشەویستیە كە دەبێت هەبێت لە نێوان خەڵك و شاردا ببێت بە جۆرێك لە ڕقە و كینە لە نێو خەڵك و شاردا.وردە وردە یبرەوریمان كاڵا بێتەوە بەرامبەر بە یادگاریەكانمان و مۆرك و مێژوی شار.

 


جۆنێتی جێبە جێكردنی كارەكە:- 
بە پێی ئەو پانتاییەی كە ئاسیاسێل دایناوە بۆ ئەم پڕۆژەیە دەتوانین ( قیاسی ) بكین و پانتایەكەی بزانین , وە لە سەر ئەو پانتاییە گرێبەست دەكێت لە گەڵ یەكێك لە گۆمپانیامانی پاكەرەوە ئەو دیواری ڕاگرەمان بۆ پاك بكاتەوە, بەلام بە پێی ئەم خالانەی خوارەوە ,
1/ كۆمپانیاكە خاوەن ئەزمونبێت لە بواری پاك كردنەوەی دیواری بەردی نقاری 
2/ بە هیچ جۆرێك كەرەسەی دژە ژینگە بە كارنەهێنرێت لە كاتی پاك كردنەوەدا 
لە دوای پاك كردنەوەی دیواری ڕاگرەكە لە گەڵا كۆمپانیایەكی بیناسازی گرێبەست دەكرێت كە كارە نۆژەنكردنەوەی دیوارەكەت بۆ بكات بە دوو شێوە,
1/ گۆرینی ئەو بەردە نقاریانی كە شكاون 
2/ جاك كردنەوەی ئەو بن كەشیانەی كە خراپ بوون و كەل بووە



پیوەندی ئەم كارە و ئاسیاسێل
هەر چۆن لە سەرەتاوە دروست بوونی بیرۆكەی ئاسیاسێل لە سلێمانیەوە دەستی پێ كردو بە پێشەنگ لە سەر ئاستی عراق ئاواش دەتوانین لە ڕووی ژینگە پارێزییەوە بە هاوكاری ئاسیاسێل شاری سلێمانی بكەین بە یەكەمی بێ ڕەكابەر لە ڕووی ژینگە پارێزییەوە , وە بتوانین ژینگەیەكی تەندروست و شایستە بۆ خۆمان و منداڵەكانمان و نەوەی داهاتوو دابین بكین,لە رێگەی ئاسیاسێلەوە وە بە سپۆنسەری ئێوە شاری سلێمانی بكەین بە نموونەی شاری تەندروست بە هەموو ماناكانی ژینگە پارێزیەوە لەو لە هەموو ڕویەكەوە تا بتوانین شارەكانی تری عراق جاو لە شاری سلێمانی بكەن و ئاسیاسێل ببێن بە یەكێك لەو كۆمپانیا گەورانەی جیهان كە هەوڵدەدەن لە كاری ژینگە پارێزیدا وە ئەمە خۆی بۆ خۆی دەسكەوتێكی كەورەی مەعنەوییە كە هەموو كۆمپانیایەك خەوی پێوە دەبینێت. 
لە كۆتایدا لە سەر دیواری ڕاگرەكە قگعیك لە ئاسن دادەنرێت ئاماژە بە بیرۆكەی كارەكە دەرێت و لۆگۆ و ناوی ئاسیاسێل لە سەری دەبێت .


تێبینی:- 
لە گەڵ پڕۆژەكەمدا نموونەیەكی بەردی نقاری پێشكەش دەكەم تا بتوانم مانای پڕۆژەكەم بە جوانی پێشكەش بكەم .

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×