بۆچی پەرلەمانی کوردستان بەرامبەر داگیرکاریی تورکیا بێدەنگە؟
  2019-07-10       1900       


بێ دەنگی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەکرێتە سەر کوردستانی باشوور،وایکرد کۆمەڵێک لە کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیر لە بەرواری 20/6/2019 دا کەمپینی دژ بەداگیرکاری ڕابگەیەنن.

دوای پێشوازیکردنی  چینوتوێژەکانی خەڵک، کۆکردنەوەی سەدان ناو لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بۆ پاڵپشتیکردن و پشتیوانی لە کەمپینەکە،لە بەرواری 30/6 شاندی رێکخەرانی "کەمپینی دژ بە داگیرکاری"،یاداشتێکی چوار خاڵی لەگەڵ هاوپێچی ناوی بەشداربووانیان گەیاندە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.شاندەکە لەگەڵ هەموو فراکسیۆنەکان کۆبۆوە خۆشبەختانە پشتیوانی خۆیان بۆ داواکاریەکە دەربڕی،هەر بۆ ئەم مەبەستە چەند پەرلەمانتارێک لە 4/7 دا واژۆیان کۆکرۆتەوە داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن لەسەر ئەم دۆخە مەترسیدارە.

هەنگاوی دووەمی ڕێکخەرانی کەمپینی دژ بە داگیرکاری، ڕۆژی چوارشەممە ،لە3/7 دا،لە ئۆفیسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بەست،لە هەمان کاتدا یاداشتەکەیان ڕادەستی پەرلەمانتارانی عێراق کرد
،خۆشبەختانە ئەوانیش پێشتیوانی خۆیان بۆ داواکاریەکەی خەڵکی کوردستان دەربڕی.بەڵێنیان پێداین کاری جدی بۆ بکەن.

جێگای دەست خۆشییە،لە بەرواری 8/7/2019  بەڕێز،کاوە محەمەد مەولود پەرلەمانتاری فراکسێۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق،لەسەر ئەم پرسە یاداشتێکی پێشکەش بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە،داوادەکات لە بەرامبەر ئەم داگیرکاریەی دەوڵەتی تورکیا بێ دەنگ نەبن، هەڵوێستی جدیان هەبێت.

بە مەبەستی کارکردن لەسەر یاداشتی ناوبراو،لە پەرلەمانی تورکیا،ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە6/7 شاندێک کە لە ئەندامانی ڕێکخەری کەمپینە پێکهاتبوو سەردانی نوێنەرانی HDPیان کرد لە شاری هەولێر.

ئێمە وەکو ڕێکخەرانی کەمپینەکە و هەموو ئەوانەی پشتیوانمان بوون،دەست خۆشی لە هەموو ئەو پەرلەمانتارانە دەکەین لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،لە هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی هەر لەشکرکێشیەک بەسەر خاکی کوردستان.
هەر بۆ ئەم مەبەستە،هەنگاوی داهاتوومان کارکردن دەبێت لەسەر پەرلەمانی ئەوروپا و گەیاندنی ئەو پەیامەیە بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
ئەوەی جێگای نیگەرانییە، دوای کۆ کردنەوەی واژۆی 52 پەرلەمانتار لە پەرلەمانی بەغدا و 15پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان،بۆ کۆبوونوەی پەرلەمان لەسەر ئەم پرسە گرنگە،تا ئێستا  بێ دەنگن،هیچ هەڵوێستێکی ئیجابیان نەبووە.


رێکخەرانی "کەمپینی دژ بە داگیرکاری"

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×