دوای ئەوەی ئەمڕۆ(پێنجشەممە)، هەواڵی دورخستنەوەی دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری
گشتی پەروەردەی سلێمانی لەپۆستەكەی بڵاوكرایەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان
لەپەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، بڕیاری دورخستنەوەی ناوبراو "سزای سیاسییە."
ئاوێنە: ئەمڕۆ ئاوێنە بڵاویكردەوە كە پشتیوان سادق، وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی
هه‌رێم بە بڕیارێك دڵشاد عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌پۆسته‌كه‌ی
دورخستۆته‌وه.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، كەمێك
لەمەوبەر لەڕاگەیەندراویكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند"له کۆتا
ڕۆژه‌کانی کابینه‌ی هه‌شته‌مدا، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت فه‌رمانی بۆ لادانی مامۆستا
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روره‌ده‌ی سلێمانی ده‌رکردوه‌و دواتر وه‌زیری
په‌رورده نوسراوی بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که ده‌رکردوه."
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتویەتی"ئه‌م بڕیاره به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی
ده‌رکراوه‌و زیاتر سزایه‌کی سیاسییە."
ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێمه له فراکسیۆنی گۆڕان، ڕوبه‌ڕوری هه‌ر سزایه‌کی
سیاسی ده‌بینه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌رپرسێک بکرێت."
لەكۆتاییشدا
وتویەتی"به‌شاهیدی هه‌موان مامۆستا دڵشاد یه‌کێکه له به‌ڕێوبه‌ره
گشتییه سه‌رکه‌وتوه‌کان و به‌هه‌مو توانایه‌ک پشتیوانی ده‌بین."
دەقی راگەیەندراوەكە...
ده‌باره‌ی دۆسیه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
له کۆتا ڕۆژه‌کانی کابینه‌ی هه‌شته‌مدا، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت فه‌رمانی بۆ
لادانی مامۆستا دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روره‌ده‌ی سلێمانی ده‌رکردوه‌و
دواتر وه‌زیری په‌رورده نوسراوی بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که ده‌رکردوه.
ئه‌م بڕیاره به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی ده‌رکراوه‌و زیاتر سزایه‌کی سیاسییه. بۆیه ئێمه
له فراکسیۆنی گۆڕان، ڕووبه‌ڕوری هه‌ر سزایه‌کی سیاسی ده‌بینه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر
به‌رپرسێک بکرێت.
به‌شاهیدی هه‌موان مامۆستا دڵشاد یه‌کێکه له به‌ڕێوبه‌ره گشتییه سه‌رکه‌وتوه‌کان
و به‌هه‌مو توانایه‌ک پشتیوانی ده‌بین.
عەلی حەمەساڵح