ئەمریکا، پیاوێک لەنێوەند دۆزەخی توڕەبوونی خەڵک‌و دەسەڵاتدا

نامۆ سامان
  2020-06-03     686
هەمیشە کەسیک هەیە بۆ دڵنیابوون! هەمیشە دەرگایەک هەیە بۆ رزگاربوون! هەمیشە پەنجەرەیک هەیە بۆ تێڕوانین! هەمیشە ڕۆحێک هەیە بۆ ئاسودەیی! هەمیشە پەنایەک هەیە بۆ خۆشاردنەوە! هەر وەک چۆن هەمیشە خوایەک هەیە بۆ نزاکردن و پارانەوەو هاواربردن! ئاوایش هەمیشە بەدرێژایی کارەساتە مێژوویەکان کەسێک هەبووە وەک فریشتە دەستیگرتبیت و داڵدەی دابیت! ئیتر ئەو کەسە هەرکامێکمانبێت! دەڵێن: لە گرانیە گەورەکەدا کە برسیتی ئیتر باڵی بەسەر خەڵکدا درێژکردبوو پیاوێک هەبوو بەناوی {کەریمی عەلەکە} کە بە ڕەگەز جولەکەبووە و لەو شارەی سلیمانیەدا یارمەتی هەژارانیداوە بەلام ئەو پیاوە جولەکەبووە! ئیتر لەدوای ئەو پیاوەی پیاوێک نەبوو کە لە دۆزەغی ئەم پارتی و یەکێتیە ڕزگارمانکات هیچ نەبێت پەنایەکمان بۆبکاتەوە تاوەکو تەنها شەوێک تێیدا ئارامبین!                                                                     
ئەوەی لە ئەمریکا دەگوزەرێت یەکەمجار نییەو نە دواجاریش دەبێت بەدرێژایی مێژوو ڕەش پیشتەکان تۆشی گرفتی نەژادیبوون ئەگەر لەم بەڵای رەگەزپەرەستییەش ڕزگاریانبێت ئەوا ئەو فۆبیای ترس و جوداخوازییە لەگەڵخۆیاندا هەڵدەگرن نەوە دوای نەوەکانیان ئاگاداردەکرێنەوە هەروەک جولەکەکان هەمیشە کارەساتی هۆڵۆمکۆس نەوە دوای نەوەکان پیشاندەدرێت و ئاگادار دەکرێنەوە کە قرکردنیان بەستتراوە بە کاتەوە! هەروەکو چۆن هەرکاتێک ئسلام دەسەڵاتی هەبوایە لەو میزۆپۆتامیایەدا یەزیدێکان هەمیشە لەژێر بەزیی و سەربرینی شمشێرەکانی ئسلامدابووە وەک بنیمان کە چۆن داعش خۆیکرد بە شەنگالداو برینێکی هێندە قوڵی کردە جەستەی یەزیدێکانەوە کە مەحالە ساریژبوونی سەدەیەکی دەوێت تاکو مرۆڤ ئەو کارەساتە دلتەزێنە لەبیرکات!                                 
بەلام کورد وانییە! کورد هەمیشە کەسێکی ساویلکەبووە لە دڵڕاوکێدا ژیاوە و هەمیشە لەسەر پەتێک بووە کە لەهەر جولەیەکدا بکەویت و ملی بشکیت هەربۆیە خۆی سەقامگیریکردووە تاکو نەکەویتە خوارەوە! کورد ژیاوە لەپێناوی مردندا نەک ژیاندا! ژیاوە بەواتای ئەوەی کە نەمرێت نەوەک لە چۆنێتی ژیان بگات! هەمیشە لە سەنگەرەکانی مردنەوە تەقەی لە ژیان کردووە! کورد کەسایەتییەکی خۆشباوڕ، سادە، دوور لە تێروانین هەمیشە بەدووی بازنەکانی بیرچوونەوەدا خولدەخوات! کورد هەمیشە لەنێو ناهەمواری و دوودڵیدا دەژی! هەمیشە بەدووی جوگرافیەیکدا دەگەرێت کە مافەکانی پارێزراوبێت نەک ئاسودە بێت! مرۆڤ کە نیشتیمانی نەبوو مافیشی نابێت ئەمە یاسای مردنە نەک ژیان! کورد لە جیاتی ئەوەی بەدووی جوگرافیایەکدا بگەرایە وەک جولەکاکەن کە ئسرایلیانکرد بە نیشتیمانی خۆیان ئاوایش کورد دەبوایە بە ئاسودەیی خاکو نیشتیماندا بگەرایەوە نەک مافەکانی پارێزراوبێت! هەندێکجار پیاوێک چاڵێک هەڵدەکەنێت تاکو مردوویەکی تێدا بکات بەژێر خۆڵەوەو بشارێتەوە! هەندێکجار پیاوێک چاڵێک هەڵدەکەنێت تاکو حەقیقەتێکی تێدا دەستکەوێت! کەچی ئەو پیاوەی گەرەکی خۆمان چاڵێکی هەڵکەندووە تاکو حەقیقەتێک و زیندوویەکی تێدا زیندەبەچاڵکات و بیانشرێتەوە! ڕێک ئەوە دەسەلاتدارانی باشورە هەمیشە لە هەوڵێ ئەوەدابوون کە چۆن ڕاستێکان لە ئێمە بشارنەوە بە زیندوویەتێ زیندەبەچاڵمانکەن.                                                                                     
لەم ڤیدۆیەکدا پیاوێک دەبینی هێندە سادە هێندە ڕۆح سوک هێندە میهرەبان ماڵەکەی تەرخاندەکات بۆ پەنادانی هەشتا کەس بەبێ ئەوەی یەکێکیان بناسێت یاخود ترسی ئەوەی هەبێت پۆلیس بیگرێت بە بیانووی حەشاردان! ئەم پیاوە هەرلە یەکەم بینییوە هەست دەکەیت کە چەند ڕۆح سوکە و ئارامە هێندەی تر حەزدەکەیت هاورێتی بکەیت و بیناسیت! پیاوێک لە کاتێکی وادا مەگەر هەر فریشتەکان ئەوەمان بۆبکەن! کەچی ئەو هەموو خۆپیشاندان و نارەزاییەو کوشتنو برینەی کورەکانمان لەسەر شەقامەکانی نیشتیماندا بە دەستی جەدرمەکانی پارتی و یەکێتی کەسێک نەبوو! پیاوێک نەبوو! فریشتەیک نەبوو! خوایەک نەبوو! بەواتای وشە باوکێک نەبوو ببێتە بۆ پەنهای کورەکانمان! کورەکانمان بەدەستی دژە تیرۆرەکانی دەسەلات کوژران کەچی باوکان نەهاتنە سەر شەقامەکانی توورەبوون تاکو کورەکانیان نەکوژرێت! تۆ کەلاشەی خوێناوی کورەکەت دەبینی لەسەر شەقامەکانی ترس و  کوشتن و راونانو هیچ نەبێت بۆ نارەزای دەربرین ئیتر دەستبگرە بەکڵاوی بێدەنگی خۆتەوە تاکو کۆدی ژیانتان مسۆگەربێت!. کورد گەلێکی سەرلێشواو هەمیشە بەدوو پارچەکانی خۆیەوەیتی کە بۆی کۆناکرێتەوە!.کەسێکیش نیە دەرگای لێکاتەوە هەموان قاپی مردنیان قفلداوە وادەزانن ئەوە ژیانە!!         
                             

تێبینی بۆ بینینی ڤیدۆکە تکایە کلیکی ئێرەبکە:                                      
https://www.bbc.com/news/av/world-us-canada-52896871/george-floyd-death-the-man-who-sheltered-80-us-protesters

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×