به‌شداریکردنی گۆڕان له‌ حکومه‌ت، چاوپۆشیکردن نیه‌ له‌گه‌نده‌ڵی

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح
  2019-06-14     528

زۆر به‌ڕوونی له‌ هه‌موو کۆبونه‌وه‌کانی دانووستاندا وتوومانه‌، هۆکاری به‌شداریکردنی گۆڕان له‌ حکومه‌ت چاکسازیه‌ و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ڕێککه‌وتوین، بۆ جێبه‌جێبوونی پرۆژه‌کانی چاکسازیش ڕێوشوێنی پێویستمان داناوه‌، به‌ یاسای چاکسازی و دروستکردنی سندوقی داهاتی نه‌وت و ڕێکخستنی داهاتی ناوخۆ ده‌ستپێده‌کات.... پاشان سێکته‌ره‌کانی دیکه‌. 
هه‌ر به‌و نیه‌ته‌ داوای یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ کاروباری چاکسازی و وه‌زیری دارایی و به‌رپرسی سندوقی داهاتی نه‌وتمان کردوه‌..
ده‌یان فایلی گه‌نده‌ڵیمان ئاماده‌کردوه‌ بۆ کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت له‌ سێکته‌ره‌ جیاوازه‌کاندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئیجرائات بکرێت. 
زۆر به‌ڕوونی وتوومانه‌: به‌شداریکردنی گۆڕان له‌ حکومه‌ت مانای بێده‌نگی په‌رله‌مانتاره‌کانمان نیه‌ له‌گه‌نده‌ڵی و کاری نایاسایی و به‌فیڕۆدانی دارایی گشتی، به‌پێی ئه‌و ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ یاسا به‌رکاره‌کان و پێڕه‌وی نارخۆدا هه‌یه‌ په‌رله‌مانتارانمان به‌ دواداچون بۆ کاری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان ده‌که‌ن، سه‌ره‌تا له‌ وه‌زاره‌ته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. 
ئه‌گه‌ر یه‌کێک پێیوایه‌ به‌شداریکردنی گۆڕان له‌ حکومه‌ت مانای بێده‌نگیه‌ له‌ به‌دڕه‌فتار، به‌ دڵنیایی هه‌ڵه‌ تێگه‌شتووه‌و ئاینده‌ش ئه‌مه‌ ڕونده‌کاته‌وه‌. 
ئامانجی ئێمه‌ چاکسازیه‌، هه‌ر له‌م پێناوه‌ش ده‌ڵێین: چاکسازی موڵکی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌ که‌ باوه‌ڕیان پێیه‌تی یاسای بۆ ده‌رده‌که‌ن و جێبه‌جێی ده‌که‌ن. 
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×