بزوتنەوەی گۆڕانی ئێستا

یادگار مامەلی
  2019-07-26     1263
لە ٢٠١٥ەوە تا ئێستا گۆڕان دوو ھەڵبژاردنی چارەنووسازی ئەنجامداوە و لەھەردوو ھەلبژاردنەكە گۆڕان دۆڕانێك دۆڕاوە كەشایەنی شۆك بوون بووە، لەدوای ھەڵبژاردنەكانیشەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو حیزبە لە پاشەكشەدایە سەرباری شكستی ھەلبژاردنەكان و دوركەوتنەوەی دروستكەرانی بزوتنەوەكە و بەلێشاو دەستلەكاركێشانەوە ھەڵسوڕاوەكان نەبوونە فاكتەر و پاڵنەرێك كە بزوتنەوەكە بیر لەوە بكاتەوە كەدەبێ بەدوای نوشستی و شكستدا بگەڕێت و بەوردی و بزانێ ھەڵەكانی لەكوێدان تاكو ڕاستیان بكاتەوە؟

ڕوداوەكانی ئەو حیزبە بونەتە ھۆی تەقینەوەی ناوخۆی بەردەوام پێچەوانەی سەردەمی دروستبونی كەڕەخنەگرتن بوو لە حیزبی تەقلیدی، ئێستا لەناوخۆی خۆیانەوە ڕەخنە لەوەدەگرن كە ئەو حیزبە ئەوەندەی تەقلیدی حیزبی دەسەلاتدار دەكاتەوە ئەوەندە بەلای مەبادیئەكانیدا ناچێت

شكست و ھۆكارەكانی:-
شكستی یەكەم/ ڕێكخەری گشتی ئێستای بزوتنەوەكەیە ڕاستە ئه‌وپیاوه‌ كه‌سێكی‌ پاك بووە، بەڵام بزوتنەوەكە‌ بۆ پێشره‌وی‌ حزب ڕێكخەری چالاكی دەوێت نه‌ك نوێژی‌ بۆ نوێژی جەماعەت، ھەموو ئەوانەی دژی گۆڕانن ئەو پیاوەیان قبوڵە، بەڵام ھیچ ھەڵسوڕاوێكی گۆڕان لە ئێستا ئەو ڕێكخەرەی قبوڵ نیە، ئەو پیاوە لەجێگای نەوشیروان مستەفایە ئێستا بەلام لەگەل نەوشیروان مستەفا جیاوازی گەوەرەیان ئەوەیە نەوشیروان مستەفا ڕووداو لەدوای ڕوداو دەخوڵقاند بەڵام سەید عمر ھەڵە لەدوای ھەڵە بۆ گۆڕانی دەخوڵقێنێ، ئەوەی لەگەڵ بیر و ڕاكانی ئەو بیتەوە قبوڵیەتی و ھەرچیەكی لەگەڵ فكریەت و تێڕوانینی ئەو نەیەتەوە دەرگای لێ دادەخات و كیلۆنی دەرگای لێ دەگۆڕێت و دەری دەكات.

ھەموو ململانێكانی گۆڕان و پارتی بەشكستی گۆڕان كۆتایی پێھێنا، گۆڕان مسعود بارزانی لەسەرۆكی ھەرێم لادا بەلام ئەو یاسای سەرۆكایەتی پێشكەشی پارتی كرد.
لەڕیفراندۆمدا ھەموو چاوەكان لەسەر گۆڕان بوون كەچی ئەو پیاوە بە بەڵێ یەكەی بووە ئەندازیاری تێكشاندنی لەشكرێك دژی ستەمكاری و تاكڕەوی.

دووەم/ شێوازی بەڕێوەبردنی بزوتنەوەكەیە، وازھێنان و خۆھەراجکردن بە سەنگەرگۆرینەوە، بزوتنەوەكە دوای لەدەستدانی خەڵكانێكی زۆر لەسیاسی و شارەزا و كەسانی تەكنۆكرات و دروستكەرانی بزوتنەوەكە و ڕێكخەرانی ژوور و كەسانی تكنۆكرات و شارەزا لەبواری ڕێكخستنەكان نەتوانراوە كەسانی شارەزا و پسپۆر و گونجار لەجێگاكانیان دابنێن، جگە لەوەی كە چەند كەسێكی دیاریكراوی بزوتنەوەكە كەبەپەنجەی دەست دەژمێردرێن بەئارەزوی خۆیان سیاسەت و میدیا و دارای بزوتنەوەكە بەڕێوەدەبەن و لەكاتێكدا ھیچ ھەڵسوڕاوێك و لایەنگرێك لەگەڵ سیاسەت و میدیا و دارای ئێستا بزوتنەوەكە ڕازی نین.

شكستی سێیەم/ بریتیە لەوەی لەھیچ حاڵەتێكدا خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی گشتی قبوڵی ڕەخنەگرتن و لێپرسینەوەنین، لەگەڵ ئەوەی دەبینرێت تەواوی كارەكان خانەی ڕاپەڕاندن ئەنجامیان دەدات و جڤاتی گشتی و نیشتیمانی تەنھا بینەر و بیسەرن وەك ھەڵسوڕاوی سادە، بەڵام خانەی ڕاپەڕاندن لەبەرامبەر ھەر شكست و تەنگەژە و ڕستەیەكی زۆر سادەیان لایە بۆ جەماوەرەكەیان ئەویش ئەوەیە كە(( بزوتنەوەكە لەژێر موئامەرەی دەسەلاتدایە و دەستی دەرەكیش ھاوكاری ئەو دەسەلاتە دەكات لە موئامەرەكە)).

ھەرچەندە گومان نیە لەوەی دەستی دەرەكی ھاوكاری دەسەڵاتە، بەڵام خۆ دەستی دەرەكی دەستی ھاونیشتیمانیانی نەگرتوە تا لەسەر سندوقی دەنگدان بڵێ دەنگ بەگۆڕان مەدەن و بێ ھیوایان بكەن، بەڵكو یەكەم ھۆكاری بێھیوای خەڵك لە ئێستادا و لەھەڵبژاردنی ڕابردوو خودی گۆڕان خۆیەتی بەداخەوە.

شكستی چوارەم/ بریتیە لەكاندیدانی پەرلەمانی، لەمەشیاندا گۆڕان لەشكستایە گەر سەیری پەرلەمانتارەكانی خولەكانی پێشوو لەگەڵ ئەو خولەی ئێستای پەرلەمان دەكەی گریانت بۆ بزوتنەوەكە دێت، ھەڵبەت ئەوەش خەتای سەركردایەتیە.
أ- كەنەیتوانی لایەنگرانی كاندیدی بەھێز دابنێت بۆ ئەو خولە.
ب- لەھەڵبژاردن و پێش ھەلبژاردن لایەنگرانی ئاڕاستە بەوە بكات كە باشترین ھەڵبژێرن نەك ئەوانەی لەسەر شاشە زۆر دەركەوتون.

شكستی پێنجەم/ بێ متمانەی گۆڕان لای ھەڵسوڕاوەكان كە ئەمەیان گەورەترین شكستی بزوتنەوەكەیە، وەك بینیمان سەرۆكی لیست بۆ پەرلەمان و ئەندامی وەفدی پێكھێنانی حكومەت(علی حەمە ساڵح) باس دەكرێت كەسەر بەلایەنی ترە.

لەلایەكی ترەوە ناڕەزای ھەڵسوڕاوان لە پارێزگاری سلێمانی كە وەك دەڵێن ئەوەندەی قسە دەكات نیو ھێندە ئەركەكەی جێبەجێ ناكات، وەختێ لە سۆشیال میدیا سەیری كۆمێنت و پۆستی ئەو ھەڵسوڕاوانەی پێشوو دەكەی كە دەست خۆشیان لێ كردون و وێنەیان بۆ ھەڵواسیبون و ئێستا جنێوبارانی دەكەن تەریق دەبیتەوە كەیەك تۆز شعورت ھەبێت.

بەكورتی ئەوانەی پێنچ خاڵەی سەرەوە مشتێكن لەو خەروارە قەیرانەی كە ئێستا بەرۆكی بزوتنەوەكەی گرتووە و پێوەی دەناڵێنێت، ئەگەر بە خێرایی چارەسەری گوونجاویان بۆ نەدۆزرێتەوە و، لە هۆكارە بنچینەییەكانیان نەكۆڵدرێتەوە، ئەوا زۆر مەترسیدار دەبێ. گۆڕان پێویستی بە خوێنی تازە و پێداچوونەوەیەكی ورد هەیە لە داڕشتنەوەی سیاسەتی ناوخۆیی خۆی، دواتر لە حكومەت و پەیوەندی لەگەڵ حزبەكاندا.

حاجی قادری كۆیی دەفەرموێت:-

حاجی کەسێکە بێکەس، بۆ ئێوە قوڕ ئەپێوێ
گوێی لێ ئەگرن زەریفە، ناگرن بەڵا لە خۆتان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×