ئێوە ماندێلابن نەك مۆگابی...

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
  2019-09-06     1038
خەڵكی زیمبابۆی داوا دەكەن ڕۆبەرت مۆگابی سەرۆكی پێشوو لەزیمبابۆی بەخاك نەسپێردرێ كە ئەمڕۆ لەتەمەنی ٩٥ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی سەنگافورە كۆچی دوایكرد.

موگابی لەساڵانەی حەفتای سەدەی ڕابردوودا سەركردایەتی شۆڕی ئازادیخوازی زیمبابۆییەكانی كرد دژی بەریتانیاو ساڵی ١٩٨٠ سەربەخۆی تەواوییان ڕاگەیاندو مۆگابی بو بەپاڵەوانی ڕزگاركەرو ماوەی ٣٧ ساڵ (١٩٨٠-٢٠١٧) سەرۆكایە زیمبابۆی كرد بەئاگرو ئاسن، لەساڵی ٢٠١٧ بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە لەدەسەڵات دورخرایەوە.

لەماوەی حكومی مۆگابیدا زیاتر لە ٧٠ هەزار هاوڵاتی كوژران‌و زیمبابۆی بوو بەیەكێك لەهەژارترین وڵاتانی جیهان بەڵام خۆی یەكێك بوو لەدەوڵەمەندترین كەسایەتیەكانی ئەفەریقا.

ئەمڕۆش دوای مردنی داوا دەكرێت لەزیمبابۆی بەخاك نەسپێردرێت، ئەو پاڵەوانە نەتەوەییە بەهۆی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەوە لەسمبولێكی نیشتیمانیەوە بوو بەكەسێكی بێزاراوی وڵات نیشتمانەكەی.

هەرلە ئەفەریقا نیڵسۆن ماندیلا وەك مۆگابی شۆڕشی كرد بەڵام دوای ئەوەی گەشتە دەسەڵات سیستەمی دیموكراسی لەئەفەریقای باشور چەسپاندو وڵاتەكەی ئاوەدانكردەوەو دەستبەرداری دەسەڵات بو.

ماندیلا نەك هەر بچوك نەبویەوە بەڵكو بو بەسمبولێكی جیهانیی كە نەوە دوای نەوەی تەواوی جیهان شانازی پێوە بكەن، ئەمە نمونەی دەسەڵاتی باش‌و خراپ‌و سەركردەو بێكردەیە، كەمێژوو هەندێكیان شەرمەزارو هەندێكی دیكەیان شكۆمەند دەكات.

ئێوە با شكۆمەندەكان بن، سامان‌و ڤێلاو كۆشك مێژووتان جوان ناكات ئەوەی ئێوە بەنەمری دەهێڵێتەوە ئەوەیە چیتان بۆ گەڵ كردوەو چۆن وڵاتان خستوتە سەر سكەی دیموكراسی‌و ئابوری‌و پەروەردەیەكی باش، با یادگارو وێنەكی جوانی مێژووی ئەم نەتەوەیە بن وەك قازی شانازیتان پێوەبكەین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×