ئێران بۆچی شەڕی دەوێت....؟

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
  2019-09-20     1072
هەڕەشەكانی ئێران بۆ هەڵگیرساندنی شەڕێكی ناوچەی دژی ئەمەریكا زیادەڕەوی(مبالغە) زۆری تێدایە چونكە ئەگەر شەڕ دەست پیبكات لە كاتژمێرەكانی سەرەتایدا بەجۆرێك ئێران لاواز دەكرێت كە نەك ناتوانێت پەیوەندی لەگەڵ گروپە میلیشیا هاوپەیمانەكانیدا هەبێت.

بەڵكو سەركردەكانی ئێران لەنێوان خۆشیاندا دەبێت پەنا بۆ كۆتری نامەبەر ببەن چونكە هەموو دەزگا و ناوەندەكانی پەیوەندی و كۆنترۆڵكرن تێكدەشكێنرێت و توانای سەركردایەتی و بەڕێوبردنی شەڕیان نامێنێت و ئەوكات ناچار دەبن. شەڕی مافیای(حرب العصابات) بكەن.

هەرچەندە ئەمەریكا ڕایگەیاندووە شەڕ لەگەڵ ئێراندا ناكات بەڵام ئێران دەیەوێت ئەمەریكا نوكە دەرزیەك و هێرشی سنوردار ئەنجامبدات بۆئەوەی واینیشانبدای لەشەڕی مان و نەماندایە و ئەو ناڕەزایەتی و دابەشبونەی لە ناوخۆی ئێراندا هەیە نەمێنێت و خەڵك لەدەوری علی خامەنەئی كۆببنەوە.

لەلایەكی تریشەوە هەرهێرشێكی سنوردار بۆسەر ئێران پێگەی ئێران لە وڵاتێكی هێرشكار و سەرچاوەی مەترسیەوە دەگۆڕێت بۆ وڵاتێك كە هێرشی كراوەتەسەر و كاریگەری سزا ئابوریەكان لاوازدەكات.

ئەو هێرشانەی لەچەند مانگی ڕابردودا بۆسەر بۆری نەوتی سعودیە و كەشتیە نەوتیەكان و دواین جاریش هێرشەكەی سەر ئارامكۆ بۆ ئەوەیە ئەمەریكا هانبدات بۆ هێرشێكی سنوردار، بەڵام ئەمەریكا تا ئێستا ژیرانە مامەڵەی كردوە دەیەوێت سەرەتا قاچ و دەستی ئێران بشكێنێت، بەڵام ڕوون نیە ئارامگرتنی ئەمەریكا تاكەی بەردەوام دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×