سەرۆکی حیزبەکان ، مەکتەب سیاسی ، سە رۆکی حکومەت ،وەزیرەکان ، پەرلەمانتاران ، ئەنجومەنی د اواکاری گشتی ، ، ئێوە کەی لە ناو ئۆفیسی تەلارو کۆشکە تایبەتییەکانتان ، دێنە دەرەوە و روو دەکە شەقام و کۆڵان وناو بازارو گەڕەکە میللییەکان .
لە نزیکەوە لە ژیانی ئەو خەڵکە دەپرسنەوە ، خۆتان بە نوێنەریان دەزانن ، بە چاوی خۆتان:
(دەیان ,سەدان , ھەزاران خانەوادە دە ببینن ،بژێوی ژیانیان ئەوەندە دژوارو قورسە ، نەھامەتی و نەداری بەجۆرێک ژیانی تێک شکاندون ، بە بێ موچەیی . بە گیرفانی بە تاڵی ، لە پێوێستییە سەرەتاییەکانی ژیان بێ بەرین.
سەرانی کورد ، ئێوە ژیانی ھاوڵاتیان تان ، بە جۆرێک قورس و دژوار کردووە، رووبەرووی دەیان کێشەی ئاڵۆزی بژێوی و کۆمەڵایەتی و دەرونی بوونەتەوە.
تەنیا ناخ و ھەست و نەستی ئێوە لە بەردەم ئەو تراژیدایە دا بێ دەنگە ، ھیچ دەستوورو یاسا و رێسایەک و ویژدانێک . ناتوانێ ئەو ژیانە نەھامەتیانە قوبوڵ بکات .
بازاڕە کان ، ساردو سڕ ومردون ، خەڵک لە بێزاریدا رۆژو مانگ وساڵ بەڕێ دەکەن ،.
بە ھۆی سیاسەتی چەق بەستووی حیزبی ئێوە ، لە ناو کایەکانی حکومەت ، ھەموو بوارەکانی ژیانتان ئیفلیج کردوە ، بە ھۆی کۆمپانیا ی گرێ بەستی حەپەلوشی و دزی، ھیچ کارو کاسپی یەک نەماوە .
سەرانی غروری کورد ، تا کەی فوئەکەنە خۆتان ، ئەوە ٣٣ ساڵە .ھەموو کایەکانی ژیانتان داگیر کردوە ، بە جۆرێک ژیانیان سست کردووە ، خۆڵی مردووی لە سەر کەڵەکە بووە .
گەر رۆژێ لە رۆژان ، روو بکەنە ناو شەقام و بازاڕ و گەڕەکە میللییەکان ، ئەو ھەموو ھاوڵاتیە بێ ئیش کارە دەبینن ، ئەو ھەموو گەنجە دەبینن ،خوێندنیان تەواو کردوە ، نە لە دام و دەزگاکانی حکومەت دایان دەمەزرێنن ،نە لە کەرتی تایبەتی ، کارێکیان چنگ دەکەوێت ، لە بازاڕی ساردوسڕی مردوش دا کاریان چنگ ناکەوێت .
گەنجەکان شەپۆل شەپۆل سەری خۆیان ھەڵدەگرن ،بەرێگای نا یاسایی ، بە یەخت لە شەپۆلە سەرکەشەکانی دەریای ئیجە ودەریای ئایون دەدەن ، بۆ ئەوەی بگەن بە ئەورپا .، بەڵام یەختەکان نقومی دەریا یان دەکەن ، دەبن بە خۆراکی ماسی و زیندەوەرانی دەریا.
سەرانی کورد ، وەک خۆتان ناچنە ناوخەڵک ، ئێوە گوێ لەوھەموو کەسە لێس و ھەلپەرست ومستەشار وکادرە پەرپوتانە ی دەوروبەرتان دەگرن ، رۆژانە بە درۆی رەنگاو رەنگ ، بە شان و باڵای خۆتان و رێبازەکەتاندا ھەڵدەدەن .
کامەیە رێبازەکەتانە ، لەوەتەی ئێوە سەرکردەن وخاوەن رێبازن ، ژیانی ئەم میللەتە نەھامەتی و تراژیدیا بووە .
ئەو ئینتیھیزیانە بە درۆو فیشاڵ ، یاری بە عەقڵی نا حەکیمانەتان دەکەن ، ئە و ماستاوچیانەی دەوربەرتان ، وەک خۆتان لە سەر ھەموو پەتەکان یاری دەکەن .
ئەو لەب لەبانانە لەسەر پەیژەی رێبازەکەی پێش ئێوەش و رێبازی ئێوە و دوای ئێوەش ، گەمەو سیناریۆی بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەن .
رۆژانە ، دەیان ، سەدان درۆتان بۆ دەکەن ، فێڵتان لێ دەکەن ،ئێوەش دلتان بەو درۆیانە دەکریتەوە وحەقیقەتەکانتان لا تاڵە .
،ئێوە دەتان وت :
-کوردستان دەکەین بە دوبەی ، ھەلی کار بۆ خەڵک دابین دەکەین .
ئیوە بە ئاشکرا بیرە نەوتەکانی ئەم وڵاتە دەردەھێنن ، دابەشی دەکەن و دە یفرۆشن ، نیشتمانی دەریایەک نەوتان ، کردوە بە کەشتیەکی تێک شکاو. .
سەدام بە نەوتی کوردستان ، فڕۆکەی جەنگی و بۆمبی ھێشوی . تۆپی قورسی دورھاوێژ و ناپاڵم و چەکی کیمیاوی وتەکنەلۆژیای سەربازی قەدەغەکراوجینۆسایدی دەکردین .
ئێوەش فیرعەونەکان، سەرکردە ی کورسییەکانی دەسەڵات ، بە گرێ بەستی نەوتی کوردستان ، بە کاروانی تەنکەرە نەوتەکانتان ، نەوتی نیشتمان تاڵان دەکەن ، مرۆڤی کورد تان بە جۆرێک نەدارو برسی کردوە ، کەسێتی تاکی کوردتان ، بە جۆرێک تێک شکاندوە :
ئێوەش سەدام ئاسا ، پەیڕەوی ھەمان کلتوور و بەرنامەی دیکتاتۆر ەکان دەکەن . ژیانی ھاوڵاتیانتان کردوە بە دۆزەخ .