ئاوێنە ڕۆژنامەی منە

ڕۆژنامە‌و سایتی ئاوێنە دەیانەوێت وەک دوو ڕووبەر بۆ گواستنەوەی وێنەی ڕاستەقینەی کۆمەڵگای ئێمە، بەردەوام بنبەپێی نوێترین ڕاپرسیی کە ئەمساڵ 2016، لەلایەن رێکخراوی IMSی دانیمارکییەوە ئەنجامدراوە، ئاوێنە پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەی هەرێمی کوردستانە. هەر ئەمساڵیش بەپێی نوێترین توێژینەوەی رێکخراوی Stop بۆ دژە گەندەڵیی کە بەهاوکاری رێکخراوی NEDی ئەمریکی ئەنجامدراوە، ڕۆژنامەی ئاوێنە  لە‌نێو کۆی 22 میدیای بیستراو‌و بینراو‌و ئەلکترۆنیدا کە کاریان لەسەر ڕوماڵکردن‌و هەڵدانەوەی دۆسییەکانی گەندەڵیی کردووە، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

سەرەڕای ئەوەی لەم قۆناغەدا وێنەی ڕاستەقینەی کۆمەڵگای ئێمە بریتییە  لە‌بنبەستی سیاسیی‌و داوەشانی سیستەمی ئابووری دارایی کە بووەتە هۆکارێک بۆ مردنی یەک  لە‌دوای یەکی پرۆژە میدیاییە سەربەخۆکان، ئاوێنە وەکو تاکە هەفتەنامەیەکی سەربەخۆ، ڕاستگۆیانە‌و بوێرانە بەردەوامە  لە‌کاری پرۆفشناڵانەی ڕۆژنامەگەریی خۆی.

بۆئەوەی کوردستان نەبێت  بە‌گۆڕستانی ڕۆژنامەگەریی سەربەخۆ‌و بیر‌و دەنگی ئازاد، پێویستە ئاوێنە بەردەوامببێت. بۆئەوەی ئاوێنەش بەردەوامبێت، پێویستمان  بە‌پشتیوانی خوێنەران‌و بەرپرسیارێتی دڵسۆزانی میدیای سەربەخۆیە  لە‌کوردستان‌و دەرەوەی وڵات.

بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش بەشدار بە‌لەکەمپینی “ئاوێنە ڕۆژنامەی منە“.

هاوڕێیانی ئاوێنە  لە‌دەرەوەی وڵات دەتوانن  بە‌بڕی  100 دۆلار بۆ ساڵێک، یان  بە‌بڕی 50 دۆلار بۆ شەش مانگ، بەشداریی ئاوێنە بکەن‌و کۆڵەکەیەکی ئابوریی گرنگ بۆ پشتیوانیی‌و بەردەوامیی ڕۆژنامە‌و سایتەکەی دروستبکەن کە ڕۆژانە خزمەتگوزارییەکانیتان بەخۆڕایی پێشکەشدەکات.

هاوڕێیانی ئاوێنە  لە‌ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن  بە‌بڕی 100 هەزار دینار بۆ ساڵێک، یان  بە‌بڕی 50 هەزار دینار بۆ شەش مانگ بەشداریی کەمپینی “ئاوێنە ڕۆژنامەی منە” بکەن. بەرامبەر بەوەش ئاوێنە هەموو ژمارەیەکی نوێی خۆی دەگەیەنێتە ماڵ یان شوێنی کارتان.

بەدەر لەم دوو بژاردەیەش، هەموو ئەو هاوڕێیانەی لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی ئەخلاقییانەوە بەرامبەر  بە‌گرنگیی‌و پێداویستیی میدیای ئازاد  لە‌کوردستاندا، دەیانەوێت کۆمەکی ڕاستەوخۆی دارایی ڕۆژنامەی ئاوێنە‌و سایتەکەی بکەن، دەتوانن لەڕێگای هاوکاری خۆبەخشانەوە پشتیوانیی  لە‌بەردوامبوونی ئاوێنە بکەن.

بۆئەم مەبەستەش کۆمپانیای ئاوێنە ژمارەیەکی حیسابی بانکیی بۆ هاوڕێیانی خۆی  لە‌دەرەوەی وڵات دروستکردووە. تکایە پاش بڕیاردانتان بۆ هەر بژاردەیەکی بەشداریکردن یان ناردنی کۆمەکی دارایی،  بە‌ئیمەیل یان تەلەفۆن ئاگادارمان بکەنەوە، بۆئەوەی ئاوێنە هەموو ژمارەیەکی نوێی خۆی  بە‌فۆرماتی PDF بگەیەنێتە دەستتان‌و  لە‌خزمەتگوزارییەکانی بێبەش نەبن.بۆ پەیوەندیکردن، یان وەڵامی هەر پرسیارێک، تکایە پەیوەندی بکەن  بە‌بەرپرسی خزمەتگوزارییەکانی کەمپینی “ئاوێنە ڕۆژنامەی منە”.

 

 کوردستان عەبدولکەریم

ئیمەیل: endorseawene@gmail.com

تەلەفۆن: 659 0600 770 00964

ناونیشان: کۆمپانیای ئاوێنە، تەلاری زارا، نهۆمی سێهەم، ئاپارتمانی ژمارە 32، سلێمانی، هەرێمی کوردستان ـ عێراق.

بۆ بەشداریکردن لەکەمپینی “ئاوێنە ڕۆژنامەی منە”، یان پشتیوانیکردنی خۆبەخشانەی رۆژنامەی ئاوێنە و سایتەکەی، تکایە لەڕێگای ئەم حیسابی بانکییانەوە هاوکارییەکانتان بنێرن.

 

حسابی بانکی بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان

Vienna Knowlledge Net  VKNN

Erste oesterreichische Spar-Casse-Bank

BLZ: 20111

BIC: GIBAATWWXXX

IBAN: AT74 2011 1310 0410 1654

حسابی بانکی بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان

Bank: Trade Bank of Irak / Sulaimaniah Branch

 Swift Code: TRIQIQBAXXX

Account Name: Awene Company

Account No.: 0004003247001

© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×