ڕاستکردنەوەی دو ھەڵەی عەلی حەمە ساڵح‌و سەرنجێک

د. محه‌مه‌د عه‌لی‌
  2019-05-15     1290

یەکەم: لەمانگی ١١ ی ٢٠١٧،  ئەندامی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردن بووم و بڕیاری لیژنەکە ئەوەبوو ئەگەر ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، عەبدوڵای مەلا نوری سەرۆکی لیست دەبێت. 

لەگەڵ بەڵێن ئیسماعیل لیستەکەمان برد بۆ ھەولێر و لە چێشتخانەی ئەبو شەھاب لەپەیوەندی تەلەفۆنیدا بووین لەگەڵ برادەرانی کۆمسیۆن ئاخۆ لیستەکە تەسلیم بکەین یان نا؟ ئاگاداریان کردین ھەڵبژاردن ئەنجامنادرێت، لیستەکەمان تەسلیم نەکرد و گەڕاینەوە بۆ سلێمانی. شێخ عەلی! بڕیاری لیژنەکە ئەوەبوو ئەگەر لیستەکەمان تەسلیمکرد، ناوی عەبدوڵای مەلا نوری بۆ سەرۆکی لیستەکە زیادبکەین نەک ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندن! 

دووەم: لە کۆبوونەوەیەکی (گروپی ھەستانەوە) لە شوقەکەی یوسف محەمەد لە پاک ستی، شەوی٢٢ی ٦ی ٢٠١٧، وتت (چیاو نما پێیانوتووم دەتکەین بەسەرۆکی لیست بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان). 

کەواتە تۆ بەدەنگدان و بڕیارێکی دیموکراسی نەبوویت بەسەرۆکی لیست! ھەر ئەم وەعدەش بووە ھۆی ئەوەی سەرسەختانە بەرگری لەتەوریسی سیاسی بکەیت و پاداشتەکەشت وەرگرت! (ئەڵبەتە لیژنەکانی مانگی ١١ ی ٢٠١٧ و مانگی ٩ ی ٢٠١٨، دوو لیژنەی جیاوازبوون و نەتوانرا یان نەگونجا لەوەی یەکەمیان جەنابتان فەرزبکەن!). 

سەرنج: ئەرێ بەڕاست تۆ و ھاوڕێکانت و گۆڕانی گردەکە، دژی ناعەدالەتی موچە و خانەنشینی پلە تایبەتەکانن لەھەرێم و بەغداد یان موزایەدە دەکەن؟! ئەگەر عەبدوڵای مەلانوری لەگەڵت ڕێبکەوتایە (وەک ئاماژەت پێداوە)، ئێستە ئەم بابەتی خانەنشینیەت دەوروژاند؟!
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×