یاسای خانەنشینی‌و دەستەبەری کۆمەڵایەتی له‌عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
  2023-12-03       351       


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چونه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای خانەنشینی‌و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕایگه‌یاند. ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، زیاتر لەدو ملیۆن خێزانی‌ تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی دەگرێتەوەو کەمترین موچەشیان بۆ 500 هەزار دینار زیاد دەکرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع لەسەردانێکیدا بۆ وەزارەتی کاری عێراق رایگەیاند، یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دو ملیۆن‌و 151 هەزارو 551 خێزانی‌ تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی لەیاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی سودمەند دەبن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی‌، لەمێژوی وەزارەتی کاردا بۆ یەکەمینجارە بەرێژەیەکی وەها بەرز هاوڵاتیان تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوەو سودمەند دەبن لەو یاسایە.

بەپێی یاساکە، پیاو لەتەمەنی 63 ساڵی و ئافرەت لەتەمەنی 58 ساڵی بەمەرجی 15 ساڵ خزمەت دەتوانن خانەنشین ببن.

بەپێی ماددەی 98ی یاساکە، کەمترین موچەی خانەنشینی دەبێتە 500 هەزار دینار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×