دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەک تایبەت بە ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
  2023-12-04       273       

دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە کە لایەنی سکاڵاکار داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2023، دادگای فیدڕاڵی لەسەر چەند سکاڵایەک دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات کە یەکێک لەوانە سکاڵای مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراقە دژی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تێیدا هاتووە کە پێویستە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەڵبوەشێتەوە کە تایبەتە بە ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دیناری قەرز بۆ هەرێمی کوردستان.

رۆژی 15ی ئەیلولی 2023 حکومەتی هەرێم و عێراق رێککەوتن لەسەر ناردنی 700 ملیار دینار بۆ سێ مانگ. دوای دوو رۆژ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێککەوتنەکەی پەسەند کرد و تا ئێستا دوو گوژمەی 700 ملیار دینار دیناری رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە بەڵام 700 ملیار دیناری کۆتایی نەگەشتووە. 

بەپێی رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا ئەو قەرزە لەساڵی 2024 لە پشکی حکومەتی هەرێم لە بودجە پاکتاو دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×