نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا دوپاتیكرده‌وه، ڕاستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و لابردنی گه‌نده‌ڵكاران ته‌نها له ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌ده‌ست دێت و راشیگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن به‌شداری ده‌كات له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌توانا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی گه‌ل.
نوری مالیكی له وتارێكدا له میانی گردبونه‌وه‌یه‌كی عه‌شایه‌ریدا به ئاماده‌بونی كاندیدانی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پارێزگای به‌غدا ڕایگه‌یاند، "هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شدارن له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌توانا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور، یاسا، و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵك".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌مو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین هیچ ترسێك بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی نییه، به‌ڵكو به ئاماده‌بونی هه‌مو خه‌ڵكه دڵسۆزه‌كان، به سه‌رۆكایه‌تی عه‌شیره‌ته‌كانی عێراق ده‌یپارێزین و په‌ره‌ی پێده‌ده‌ین".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هۆزه‌كانی عێراق ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوه له سه‌قامگیركردنی وڵات و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وان ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بوه كه مێژوی عێراق له شۆڕشی بیسته‌مه‌وه به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی، له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پشتیوانی عه‌شیره‌ته‌وه هۆزه‌كان بونه‌ته پاڵپشت و پشتگیری له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه هۆزه‌كانمان ئه‌مڕۆ پله‌یه‌كی به‌رزی هۆشیارییان هه‌یه و ئێمه باوه‌ڕمان به گرنگی ڕۆڵیان هه‌یه له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تدا".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختیكرده‌وه، ڕاستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و لابردنی گه‌نده‌ڵكاران ته‌نها له ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌ده‌ست دێت و وتی، "ئێمه به‌توندی دژی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بوین و داوامانكرد چاكسازییان تێدا بكرێت و چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت، چونكه پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستوری بنیاتنانی ده‌وڵه‌تن".