وەزارەتی بازرگانیی عێراق: كەرەستەی خۆراكی بە قیست دەدرێتە هاوڵاتیانی كەمدەرامەت
  2023-12-10       209       

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"لەڕێی چەند بنکەیەکی فرۆشتنی تایبەت بە کەرەستەی خۆراکی، هاوڵاتیانی کەمدەرامەت دەتوانن بەقیستی 10 هەزار دیناری مانگانە کەرەستەی خۆراکی بکڕن".

وەزارەتی بازرگانیی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،"لەسەر راسپاردەی محمەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق،چەند بنکەیەکی فرۆشتنی تایبەت بە کەرەستەی خۆراکی بۆ هاوڵاتیان دەکرێتەوە بەشێوەی قیست".

ئاماژە بەوەشکراوە،" هاوڵاتیان لەو ناوەندانەی کە دیاری دەکرێت دەتوانن بەبڕی 100 هەزار دینار کەرەستەی خۆراکی بکڕن مانگانە".

ئەوەشخراوەتەڕوو،"مانگانە تەنها 10 هەزار دینار دەگێڕنەوە بۆ ناوەندەکە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی بارگرانی داراییان بۆ دروست نەبێت".

هەروەها هاتووە،"ئەو پرۆژەیە هاوڵاتیانی هەرێمیش دەگرێتەوە بەتایبەت ناوچەی دهۆک کە زیاتر لە 280 هەزار خێزانی کەمدەرامەتی تێدا نیشتەجێیە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی بازرگانیی،"هاوڵاتیان بەشەخۆراکی مانگانەی خۆیان وەردەگرن و دەتوانن لە ناوەندەکانی تریش گۆشت و مریشک و بەرهەمە شیرەمەنییەکانیان بە نرخی پاڵپشتیکراو دەستبکەوێت".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×