وادەی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرا كرا
  2023-12-10       212       

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو كۆتا وادەی دیاریكردنی كەسێكە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 مەحمەد بەلداوی، نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" سەرەڕای ئەوەی هێزە سوننییەكان تا ئێستا لەسەر كەسێكی دیاریكراو بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رێكنەكەوتوون، بەڵام هەفتەی داهاتوو كۆتا وادەیە بۆ ئەوەی ئەو پۆستە یەكلا بكرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" رێككەوتنی سەرەتایی لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا هەیە بۆئەوەی سێشەممەی داهاتوو دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجامبدرێت، لەپێناو هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×