وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا بە ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم
  2023-12-10       298       

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكی رەسمیدا دەستكردن بە ناردنی 700 ملیار دینار قەرزەكەی هەرێم ئاشكرادەكات.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، رۆژی هەینی نووسراوێكی دەركردووە تایبەت بە پێدانی قەرز بە بڕی 700 ملیار دینار بە حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بە گرەنتی پارەیەکی پێشەکی کە پێشکەش بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەکرێت تا دواتر لە پشكی هەرێم ببڕدرێت، پاش پابەندبوونی بە ماددەكانی یاسای بودجە.

دەشڵێت، “ئەمەش لە چێوەی سووربوون لەسەر جێبەجێكردنی رێككارەكان بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023دا هاتوە، لەوانەش دەستەبەرکردنی مافە داراییەکانی كەسانی شایستە، هەروەها وەک پشتڕاستکردنەوەی ویستی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پێویستییەكانی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان و، جێبەجێکردنی چاکسازی دارایی بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابوری”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×