تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا کۆتایی بە ژیانی زیاتر لە 25 هەزار عێراقی هێناوە
  2023-12-10       347       

بەپێی داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا زیاتر لە 28 هەزار هاوڵاتیی عێراقی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی داتاکان، لە 3 ی کانوونی دووەمی 2020 تا 6ی کانوونی یەکەمی 2023 دوو ملیۆن و 465 هەزار و 545 هاوڵاتیی عێراقی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 28 هەزار و 375 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات لەمساڵدا، 19 ملیۆن و 557 هەزار ژەمە ڤاکسین بە هاوڵاتییانی عێراقی دراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×