کۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاند
  2023-12-11       352       

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بە کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت.

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایگەیاند، کۆمسیۆن رێگەی ئەمنی و توند و تۆڵی گرتووەتە بەر بۆ چاودێیکردنی ناوەندەکانی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان، دەتوانرێت لە ماوەی شەش کاتژمێردا دەنگەکان جیابکرێنەوە.

ئاشکراشیکرد، پێش کاتژمێر 6:00 ی ئێوارەی رۆژی 19 ی مانگ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەندرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×