هادى عامرى: پێویسته‌ هێزه‌بیانیه‌كان ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن
  2023-12-12       285       

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى بونیاد له‌عێراق ڕایگه‌یاند، داوایان له‌حكومه‌ت كردوه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌بیانیه‌كان ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن.

هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى بونیاد كه‌ بۆهه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان پێكى هێناوه‌ ڕایگه‌یاند، داوایان له‌ حكومه‌ت كردوه‌و به‌پێویستى ده‌زانن ده‌ستبه‌جێ هێزه‌بیانیه‌كان عێراق جێبهێڵن.

عامرى ده‌ڵێت، حه‌شدى شه‌عبى ره‌مزى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆرو پاراستنى یه‌كپارچه‌یی خاكى عێراقه‌و ئێستا عێراق خۆى له‌توانایدایه‌ ڕووبه‌ڕووى تیرۆرو مه‌ترسیه‌كان بێته‌وه‌.

له‌ساڵى 2020 په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا به‌كۆتایهاتنى ئه‌ركى هێزه‌ بیانیه‌كان له‌عێراق و له‌ساڵى 2021 جۆبایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بریاریدا به‌كشانه‌وه‌ى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانیان له‌عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×