دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك دواخرا
  2023-12-12       210       

بڕیاربو سبەی چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان كۆببێتەوە، بەڵام كەمێك لەمەوبەر فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان دواخستنی دانیشتنەكەی بۆ كاتێكی نادیار راگەیاند.

ئاوێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ئەمشەو سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە دواخستنی دانیشتنی سبەی چوارشەممە بۆ كاتێكی نادیار، بەهۆی سەرقاڵی ئەندامانی پەرلەمان بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەروەها لەبەرئەوەی زۆربەی فراكسیۆنەكان توانای ئامادەبونییان نەبو لە دانیشتنەكەدا.

بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق لە یەك بڕگە پێكهاتبو كە ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان بو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×