وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ده‌سته‌ی ئه‌مینداری سندوقی نیشته‌جێبون پلانی قه‌رزدانی سندوقه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2024 په‌سه‌ندكرد، كه بریتییه له ته‌رخانكردنی 750 ملیار دینار بۆ قه‌رزدانی تاكه‌كه‌سی، به 12 هه‌زار و 500 قه‌رز داده‌نرێت و بۆ هه‌ركه‌سێكیان بڕی 60 ملیۆن دیناریان پێده‌درێت.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕی 150 ملیار دینار بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبونانه ته‌رخانكراوه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران جێبه‌جێده‌كرێن، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر زیادكردنی ئاستی قه‌رزكردن له سندوقی قه‌رز به‌مه‌به‌ستی كڕینی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون له‌و پرۆژانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا حكومییه‌كانه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران به بڕی 100 ملیۆن دینار جێبه‌جێده‌كرێن و به ماوه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ش 20 ساڵه.
نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تی عێراق پرۆژه‌ی "خان‌و"ی راگه‌یاند له هه‌وڵێكدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبون، نزیكه‌ی سێ ملیۆن هاوڵاتیش له ڕێگه‌ی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنیه‌وه داوایان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی پارچه زه‌وییه‌ك، كه زۆربه‌یان له ناو شاره‌كانن بۆ دروستكردنی شاره نوێیه‌كان كه پێویستیان به ژێرخانی و بازاڕی بازرگانی ده‌بێت.
عێراق به‌هۆی زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه به‌راورد به ژماره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبون، به‌ده‌ست قه‌یرانێكی نیشته‌جێبونه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، عێراق پێویستی به زیاتر له سێ ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه.