موقتەدا سەدر لەبارەی هەڵبژاردنەكان داوایەك لە لایەنگرانی دەكات
  2023-12-13       641       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقەوە داوایەك ئاڕاستەی لایەنگرانی دەكات و دەڵێت"هێرش مەكەنە سەر هەڵبژاردنە گەندەڵەكەیان، ئارامی‌و سەقامگیری عێراق بپارێزن."

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێكدا بۆ لایەنگرانی وتویەتی"هێرش مەكە سەر هەڵبژاردنە گەندەڵەكەیان، پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بكەن."

وتوشیەتی،  ئەمیری باوەڕداران (مەبەستی عەلی كوڕی ئەبو تالیبە) دوای ئەوەی خەلافەتەكەیان لێ دزی‌و هێرشیانكردەسەر خۆشەویستەكەی (فاتیمەی زەهرا)، پارێزگاری لە سەقامگیری كرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×