سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی ته‌قه‌دوم: حه‌لبوسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پۆسته‌كه‌ی
  2023-12-14       441       

سەرکردەیەکی پارتی تەقەدوم رایگەیاند، لە رێگەی یاساییەوە هەوڵدەدرێت بۆئەوەی حەلبوسی بگەڕێتەوە بۆ پۆستەکەی وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق، لە 14ی تشرینی دووەمی رابردوو بە بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵی لە پۆستەكەی وەک سەرۆکی پەرلەمان دوور خرایەوە، زۆرینەی چاودێران هۆكاری دوورخستنەوەیان بە سیاسی لە قەڵەم دا، سەركردەیەكی حزبی تەقەدوم ئاماژە دەكات كە جموجۆلێك هەیە بۆ گەڕاندنەوەی حەلبووسی بۆ پۆستەكەی.

محەمەد عەلاوی، سەرکردەی پارتی تەقەدوم بە شەفەق نیوزی راگەیاندووه‌، جوڵەیەکی یاسایی لە ئارادایە بۆ گەڕاندنەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان بۆ پۆستەکەی دووبارە بە پێی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان.

سه‌ركرده‌كه‌ی پارتی ته‌قه‌دوم باسی له‌وه‌شكردووه‌: ئەگەری گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی هەیە، هەوڵێکی یاسایی و سیاسیش هەیە بۆ ئەو کارە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە هەرە دیارەکانی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان.

سه‌ركرده‌كه‌ی ته‌قه‌دوم ئه‌وه‌شی وتووه‌: هیوایەکی زۆر هەیە بۆ گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی لە ئایندەیەکی نزیکدا.

ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە دواخستنی ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەن بۆ جێگرتنەوەی محەمەد حەلبوسی دوورخراوە.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی، لە 14ی تشرینی دووەمی 2023ەوە بڕیاریدا بە فەرمی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵبوەشێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×