وەزارەتی بارزرگانی عێراق دەستی بە دابەشکردنی چەندین ماددەی خۆراکی کردووە بەسەر ئەو خێزانانەدا کە هەژار یاخود خاوەن داهاتێکی کەمی مانگانەو دیاریکراون.
موسەنا جەبار، وتهبێژی وهزارهتی بازرگانی عێراق بۆ میدیا عێراقییهكان ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتەکەیان بە دوو شێوە دەستی بە پێدانی هاوکارییەکان کردووە کە یەکێکیان فرۆشتنی ماددە خۆراکییە بنەڕەتییەکان بەنرخێکی پاڵپشتیکراو لەپێناو دابەزاندنی نرخەکەیدا لە بازاڕدا کە ئەوانیش بریتین لە ماددەکانی هێلکە و مریشک ئەمەش وادەکات نرخەکەی لە بازاڕەکاندا نزمببێتەوە و هاووڵاتیانی هەژار و کەمدەرامەت دەتوانن لێی سودمەندبن.
باسی لەوەشکردووه، یەکێکی دیکە لە رێگەکان ئەوەیە هەڵدەستن بە دابەشکردنی ماددەی خۆراکی بەسهر خێزانە هەژارەکاندا لەچەندین ناوچەدا لە پارێزگای بەغدا و دەوروبەریدا کە پێکدێت لە دۆشاوی تەماتە، زەیت، شیر، ساوەر و جۆرەکانی پاقلەمەنییەکان جانتای قوتابخانە و چەندین کەلوپەلی دیکە.
وتهبێژهكهی وهزارهتی بازرگانی عێراق ئهوهشی وتووه: وەزارەت هاوکاری مرۆیی و پێدانی پارە و خزمەتگوزاری بە کەمدەرامەتەکان و نەخۆشەکانیان دەگەیەنێت و جل و بەرگی زستانەیان بەسەردا دابەش دەکات و جانتا بۆ قوتابییەکانیان ئامادە دەکات.