لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو زەویانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت
  2023-12-15       271       

بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەک هاوبەش بۆ پێداچوونەوە بەو پارچە زەویانەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، “بەمەبەستی رێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی سیاسی و کارگێڕی، سەرۆک وەزیران تیمکی هاوبەشی لە فەرمانگەی چاودێریی دارایی و دەستەی دەسپاکی راسپارد بۆ پێداچوونەوە و وردبینی لە سەرجەم رێکارەکانی پەیوەست بە تەرخانکردن و پێدانی پارچە زەوی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا”.

سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو رێکارانە دەڵێت، “مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو رێکارانە پەیڕەوکردنی پرەنسیپەکان دادپەروەری و دەرفەتی یەکسانە لە نێوان رکابەرەکاندا لەگەڵ دەسپاکی و شەفافیەت بۆ پاراستنی سامانی گشتی دەوڵەت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×