هەزاران لایەنگری رەوتی سەدر دژ بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رژانە سەر شەقامی (چه‌وادر) له ناوچه‌ی سه‌در-ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەشداری نەکردنیان لە پرۆسەی دانگدان.
ئیبراهیم جابری، نوێنەری موقتەدا سەدرەوە، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌رد لەو شەقامەوە پەیامی "حەنانە" باره‌گای سه‌ره‌كیی سه‌در له نه‌جه‌ف راگه‌یاند و وتی، پەیامی موقتەدا سەدر، بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە.
هاوكات محه‌مه‌د ساڵح عێراقی، ناسراو به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در، به دێڕێكی كورت سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كه رایگه‌یاند: هه‌ندێك جار په‌یامی پشتگوێخستن، باشتر و روونتر ده‌گات.
بڕیارە کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی تا 6ی ئێوارەی سبەینێ شەممە، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت.
كاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 15ی كانونی یه‌كه‌می 2023، ماوەی "بێدەنگیی میدیایی" دەستیپێکرد، کە بریتییە لە راگرتنی بانگەشەی كاندیدان و لیست و قەوارەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە 18ی ئەم مانگە دەستپێبکات.