بەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی سەدری بەغدا بنکەیەکی دەنگدانی هێزە تایبەتەکان بە نارنجۆکێکی دەنگی کراوەتە ئامانج.
ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان شۆفێرێکی توکتوک بە نارنجۆکێکی دەنگی هێرشیکردوەتە سەر بنکەی "کادحین" لەناوچەی سەدری بەغدا.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان هێرشکارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.