بەگوێرەی ئه‌و واده‌یه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریكردبو، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر -کاتژمێر 6ی ئێواره- پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتاییهات‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران.
ئاوێنه: پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبو، ماوەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان درێژناکرێتەوەو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کاتژمێر 6 بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکوژێندرێنەوە.
کۆمیسیۆن جەختی لەوەشکردەوە کە رێژەی بەشداری دەنگدان به‌به‌راورد به‌هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشتوتر بەرزتربووەو توانیویانە سەرجەم کێشە تەکنیکییەکان چارەسەر بکەن.
بەگوێرەی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن، هەر ئەمڕۆ دوای تەواوبونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، کارتی بایۆمەتری لەو دەنگدەرانە وەردەگیرێتەوە کە بەشدارییان لەهەڵبژاردنەکەدا کردووە بۆ ئەوەی نەتوانن رۆژی 18ی ئەم مانگە بۆ هەڵبژاردنی گشتی جارێکی دیکە کارتەکە بۆ دەنگدان بەکاربهێننەوە.
له‌باره‌ی واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت، جومانه غلای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، تا كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی گشتی، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت راناگەیندرێت.
وتیشی، ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ده‌نگدانی گشتیی، دوای 24 كاتژمێر له‌ته‌واوبونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان راده‌گه‌یه‌نرێت.
هاوكات فه‌ریق روكن قه‌یس محه‌مه‌داوی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، میمۆریی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی سوپا‌و هێزی ئاسمانییه‌وه له‌پارێزگاكانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌غداد.
کاتژمێر 7ی سه‌ر له‌بەیانی ئەمڕۆ شەممە، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق‌و ناوچە کوردستانییەکان‌و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردو تا کاتژمێر 6ی ئێوارە ده‌نگدان به‌رده‌وامبو. دەنگدانی تایبەت بەبەشداری ملیۆنێک‌و 50 هەزارو 653 کەس كه مافی دەنگدانیان هەبو به‌ڕێوه‌چو.
بڕیاره ڕۆژی دوشه‌ممه 18ی 12، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق جگه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.