كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان زیاتر له‌سه‌دا 67 بووه.
ئاوێنه: كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان زیاتر له‌سه‌دا 67 بووه‌و ژماره‌ی ده‌نگده‌ران زیاتر له 706 هه‌زار ده‌نگده‌ر بووه.
ئەمڕۆ شەممە دەنگدانی تایبەت لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەبەشداری هێزە چەکدارەکان‌و دەزگا ئەمنییەکان و ئاوارەکان بەڕێوەچو کە ملیۆنێک‌و 50 هەزارو 653 کەس مافی دەنگدانیان هەبو.
بڕیاریشه رۆژی 18ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوه‌بچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هەیەو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاریی کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزارو 766 بنکەی ده‌نگدان کە لە 38 هەزارو 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت.