سێ موچەی کۆتایی ساڵى 2023 بەناوی “موچەی خەرجنەکراو” هەژمارکرا
  2023-12-17       1151       

بەڕێوەبەرێتی گشتی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی بە نووسراوێکی فەرمی داوا لەبەڕێوەبەرێتی گشتی دیوانی وەزارەت دەکات کە  سێ مووچەی کۆتایی ساڵ لەسەر حسابێکی تایبەتی ژمێریاریی بە ناوی “مووچەی شایستەی خەرجنەکراو” هەژماربکەن.

بەڕێوەبەرێتی گشتی ژمێرکاریی لە وەزارەتی دارایی نووسراوێکی فەڕمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرێتی دیوانی وەزارەت کردووە، داوایکردووە گشتاندنێک بکەن بۆ هەموو وەزارەت ‌و فەرمانگەکانی حکومەت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری ژمێریایی تایبەت بۆ هەژمارکردنی سێ مووچەی کۆتایی ساڵ لەسەر حسابێکی تایبەتی ژمێریاریی بە ناوی “مووچەی شایستەی خەرجنەکراو”، کە بەگوێره‌ى بنەما ژمیریاریەکان ئەم هەژمارە ئەو خەرجیانە دەگرێتەوە کە پێویستە خەرجبکرێن لەکاتی خۆیاندا، بەڵام بەهۆی هەر هۆکارێکەوەبێت لەکاتی خۆیدا خەرجنەکراون ‌و دەمێنەوە بۆ دوای پاکتاوی ساڵ ‌و دەرکردنی میزانیەی کۆتایی ساڵ.

بەڕێوەبەرێتی ژمیریاکاری لە نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، وێڕای ئەوەی کە ئەو سێ مووچەیە خراوەتەسەر هەژماری شایستە خەرجنەکراون، تا ئێستا هیچ کاتێک دیارینەکراوە بۆ گێرانەوەی ئەو مووچانە بۆسەر هەژماری پێچەوانەوە خەرجکردن، کە بەگوێره‌ى ڕێکارە داراییەکان، دەبێت قەیدێکی پێچەوانەی هەبێت ‌و ئەو پارەیە بگەڕێتەوە بۆ سەر هەژماری مووچە و کاتی خەرجکردنیشى دیاریی بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە پاش سەردانیکرندی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، حکومەتی عێراقی بڕیاریدا بە ناردنی سێ قەرزی ٧٠٠ ملیاری بۆهەرێم بۆ دابینکردنی هەر سێ  مووچەی مانگەکانی ( تەمموز، ئاب و ئەیلوول)، بەڵام چارەنووسی سێ مووچەی کۆتای ئەمساڵ بە نادیاری مایەوە.

هاوکات ئێستا لە ڕۆژەکانی کۆتایی ساڵداین و دیارنییە ساڵی داهاتوو بەچ میکانیزم‌ و ڕێکارێک حکومەتی هەرێم و بەغدا دەکەونە ڕێککەوتن مووچەی ساڵی داهاتوو چۆن دابەشدەکات.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×