بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢٢١ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2023-12-17       267       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢١ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ٤٨٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢١ ملیۆن دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠٠ ملیۆن ٨٩٨ هەزار و ٤٨٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢١ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ٤٨٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٢١ ملیۆن دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠٠ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ٤٨٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٥ هەزار و ٧٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×