وەزارەتی پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵی دیاریکرد
  2023-12-17       313       

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ٢١ـی کانونی دووەمی تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵی قۆناغی ناوەندی و ٢٥ـی کانوونی دووەمیش تاقیکردنەوەی قۆناغی سەرەتایی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دەست پێدەکات. دەشڵێت، " رۆژانی شەممەش تاقیکردنەوە بەردەوام دەبێت".

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی ٢١ـی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەستپێکی تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵی قۆناغی ناوەندی دەبێت و تا ٣١ـی مانگ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ٢٥ـی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە سەرجەم خوێندنگاکان دەست پێدەکات و لە ٣١ـی مانگ کۆتایی دێت.

لەبارەی پشووی بەهار باسی لەوە کرد، لەدوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ پشووی بەهار بۆ ماوەی دوو هەفتە دەست پێدەکات و لە ١٥ـی شوبات دەوام لە سەرجەم خوێندنگاکان دەست پێدەکاتەوە.

ئەوەشی خستوەتە روو، دوای هەفتەی دووەمی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی کەوتو لە ماوەی یەک هەفتەدا ئەنجام دەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×