كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت‌و گشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئاشكرا ده‌كات.
ئاوێنه: جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كۆمیسیۆن ئاماده‌كاریی ته‌واوی كردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیی كه بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت.
وتیشی، ده‌نگدانی گشتیی كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێده‌كات‌و له‌كاتژمێر 6ی ئێواره سه‌رجه‌م ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ڕاده‌گیرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ، حه‌وت هه‌زارو 166 ناوه‌ندی ده‌نگدان و زیاتر له 35 هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدان به‌ڕوی ده‌نگده‌راندا ده‌كرێنه‌وه‌و لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی به‌رپرسیارێتی پاراستن و به‌سه‌لامه‌ت به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
وته‌بێژی كۆمیسیۆن داوای له‌پاڵێوراوه‌كان كرد، پابه‌ندی ڕێساكانی كۆمیسیۆن و سیستمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بن و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردن نه‌شكێنن، كه له 15ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێكردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر پاڵێوراوێك سه‌رپێچی بكات، ڕوبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیشه‌وه، جومانه غلای وتی، ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتیی له‌یه‌ك واده‌دا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت. ئه‌وه‌ش دوای 24 كاتژمێر له‌كۆتاییهاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌بێت و دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش ده‌رگای تانه‌لێدان بۆ قه‌واره‌و هاوپه‌یمانییه‌كان ده‌كرێته‌وه.
سبەی دوشەممە 18-12-2023، عێراقییەکان لە 15 پارێزگا (جگە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 285 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکان.