مالیكی داوا دەكات كۆتایی بە بایكۆتی دەنگدان بهێندرێت
  2023-12-18       472       

سەرۆكی دەوڵەتی یاسا داوا لەو كەسانە دەكات بایكۆتی دەنگدانیان كردووە، کە كۆتایی بە بایكۆتی دەنگدان بهێنن و بچن دەنگی خۆیان بدەن.

نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا باسی لە سندووقەكانى دەنگدان كرد و بە دادوەری یەكلاكەرەوەی وەسف كرد.

سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لە میانی بەشداریكردن لە پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، داوای لەو كەسانە كرد، کە نیگەرانن و بایكۆتی دەنگدانیان كردووە كۆتایی بە بایكۆتەكانیان بهێنن و بچن دەنگ بدەن.

مالیكی ئاماژەی بەوە كرد، سندووقەكانی دەنگدان دادوەرێكی باش و یەكلاكەرەوەن، بۆ ئەوەی شایستەی دەستوری نیشتیمانی بەدیبێنێت.

نوری مالیكی سوپاسی حكوومەتی عێراقی كرد بۆ ئەوەی كاری باشی كردووە لە بارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×