پۆلیسی چیک: هێرشێكی چەكداری لەناو زانكۆیەك کوژراو و برینداری لێكەوتەوە
  2023-12-21       412       

پۆلیسی چیک ڕایگەیاند، چەکدارێک لەناو زانکۆیەکی پراگی پایتەخت ژمارەیەک کەسی کوشتووە و وبریندارکردوە و پاشان چەکدارەکە کوژراوە.

ئاوێنە: پۆلیسی پراگ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تۆڕی ئێکس لە راگەیەندراوێكدا داوای لە خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکە کردوە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە هەتا پۆلیس دۆخەکە کۆنترۆڵ دەکات.

وتوشیەتی، بەهۆی تەقەكردنی چەكدارەكەوە ژمارەیەک کەس کوژراون و دەیانی دیکە بریندارن و چەكدارەكەش كوژراوە.

ئاژانسەكانی هەواڵی دەڵێن، ڕوداوەکە لە کۆلێژی هونەری زانکۆی چارلز بوە. کەناڵی نۆڤا تیڤی وتویەتی، سەرەتا دەنگی تەقە هاتوەو پاشان چەکدارێک لە سەربانی زانکۆکە بینراوە.

پۆلیس لە ناوچەی دەوربەری زانکۆکە بڵاوبونەتەوە و داوا لە دانیشتوانی ناوچەکە دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×