ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێكی لەبەرژەوەندی غەززە پەسەند كرد
  2023-12-22       574       

ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان پرۆژەبڕیارێكی بۆ زیادكردنی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە پەسەندكرد، هەروەها داوای هەنگاوی بەپەلەی كرد بۆ "دروستكردنی زەمینە بۆ وەستاندنی بەردەوامی شەڕ".

ئەمەش دوای هەفتەیەك لە دواخستنی دەنگدان و دانوستانی چڕ بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن و خۆلادان بە بەكارهێنانی مافی ڤیتۆ لەلایەن ئەمەریكاوە هات.

هەریەكە لە ئەمەریكا و روسیا دەنگیان بە بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایش نەدا، ئەوە لەكاتێكدایە تادێت دەنگی ناڕەزایی لەبەرامبەر بەردەوامبوونی شەڕ لە غەززە زیاتر دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوان بۆ زیاتر لە 20 هەزار كەس.

هاوكات ئەمەریكا مافی ڤیتۆی لە دژی هەوڵێكی روسیا بەكارهێنا بۆ زیاد كردنی داواكاریی راگیرانی شەڕ و كردە سەربازییەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×