فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا كوژرا
  2023-12-25       489       

ئەمڕۆ دوشەممە، لە هێرشێكی ئیسرائیلدا لەنزیك دیمەشقی پایتەختی سوریا، فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران كوژرا.

ئاوێنە: میدیای رەسمی ئێران بڵاویكردەوە، رەزا موسەوی، یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی سوپای پاسداران، لە هێرشەكەی چەند سەعاتێكی لەمەوبەری ئیسرائیلدا لە نزیك دیمەشقی پایتەختی سوریا كوژراوە.

میدیای رەسمی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، رەزا موسەوی، یەكێك بوە لە راوێژكارە دێرەكانی سوپای پاسداران لە سوریاو یەكێك لە هاوڕێكانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بوە.

بەگوێرەی میدیاكە، تاوەكو ئێستا بە دیاریكراوی نازانرێت چەند كەس لەو هێرشەی ئیسرائیلدا بۆ سەر سوریا كوژراون و برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×