ژمارەی ڕۆژنامەنووسە كوژراوەكانی غەزە گەیشتە ١٠٥ كەس
  2023-12-28       377       

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەزە بڵاوی كردەوە، لە ٧ـی ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە ١٠٥ ڕۆژنامەنووس لە كەرتی غەزە كوژراون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەزە لە كەناڵی تێلێگرامی تایبەت بە خۆیان لەبارەی كوژرانی چەند ڕۆژنامەنوسێكەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ٧ـی ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە ژمارەی ڕۆژنامەنووسە كوژراوەكان بۆ ١٠٥ كەس بەرزبووەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئیسرائیل ڕۆژنامەنووسان بە ئەنقەست دەكوژرێت، بە ئامانجی شێواندن و تەمومژاویكردنی ڕاستییەكان و ڕێگریكردن لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری بە ڕای گشتی ناوچەیی و جیهانی.

ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور بڵاوی كردەوە، كەرتی غەزەی بووە بە گۆڕستانێك بۆ ڕۆژنامەنووسان، چونكە ئیسرائیل بە ئەنقەست ڕۆژنامەنووسان دەكوژێت، شێوازی جۆراوجۆر بۆ ڕێگریكردنیان لە كارەكانیاندا جێبەجێ دەكات، جگە لە گەمارۆدان و ڕێگریكردن لە چوونە ژوورەوەی ڕۆژنامەنووسانی بیانی بۆ غەزە، هەروەها بڕینی ئینتەرنێت لەسەر ڕۆژنامەنووسان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×