2019-08-18   1215     
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 18 ى ئابى 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگاى سلێمانی له‌باره‌ى داخستنى شه‌قامێكى سه‌ره‌كییه‌وه شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "ئاوێنه" كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه‌كراوه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگاى سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، له ئێستادا به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له شه‌قامی سالم، له پردی خه‌سره‌و خاڵ بۆ گردی ئه‌ندازیاران (گردی یوئێن) به‌ربه‌ستكراوه، شۆفێران ده‌توانن رێگه لاوه‌كییه‌كانی نزیك شه‌قامی سالم به‌كاربهێنن".