"لە 9 هێرشی ئاسمانی ئەمریكادا 20 چەكداری گروپەكانی نزیك لە ئێران كوژران و برینداربون"
  2023-12-30       533       

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردو لە نۆ هێرشی ئاسمانی ئەمریكادا بۆ سەر گروپەكانی نزیك لە ئێران لە شاری بوكەمال و دەوروبەری لەنزیك سنوری سوریاو عێراق، نزیكەی 20 چەكداری ئەو گروپانە كوژراون و برینداربون.

ئاوێنە: روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا هێمای بۆ ئەوەش كردوە، هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا چەند پێگەیەكی سەربازی و بارێكی چەك و  كۆگایەكی چەكی گروپە چەكدارەكانی لە شاری بوكەمال و دەوروبەری لە نزیك سنوری سوریاو عێراق كردۆتە ئامانج.

روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشداوە، لەنێو كوژراوەكاندا كەسانی بیانی هەن كە سوری نین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×