سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هیچ دانوستانێک لەگەڵ حەماس ناکەن و لە فشارکردن بەردەوام دەبن بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، راستە باجێکی قورسیان داوە بەڵام سەرکەوتن پێویستی بە کاتی زیاترە.
ئاوێنە: بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا رایگەیاند، باجێکی قورسمان لە جەنگدا داوە و سەرکەوتنیش پێویستی بە کاتی زیاترە، ئیسرائیل هەمو جەنگەکاندا شەڕ دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل رەزامەندی نادات لەسەر دانوستانکردن لەگەڵ حەماس، سوپای وڵاتەکەشیان لە فشارکردن بەردەوام دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان بۆ ماڵەکانیان و لەناوبردنی حەماس.
ئەوەشی خستەڕو، بەهەمو هێزیانەوە لە جەنگی باکور کاردەکەن و بە شێوەیەکی پێشبینینەکراو هێرش دەکەنە سەر حزبوڵا، فشاری نێودەوڵەتی لە ئیسرائیل دەکرێت بەڵام بەردەوام دەبن لە پێکانی ئامانجەکانیان لە غەززە و ئەمریکاش پشتیوانیان لێدەکات.